‌پزیشکێک: فشاری دەرونی زیان بەکۆئەندامی هەرس دەگەیەنێت

وێستگە ستایل-

کاتێک فشاری دەرونیت هەیە، جەستەت بڕێک هۆرمۆن دەردەدات کە ڕاستەوخۆ کاریگەرییان لەسەر چۆنیەتی کارکردنی کۆئەندامی هەرس هەیە بەڵام بە شێوەیەکی باش نا، کاریگەرییەکان ئەمانەن:

1- خاوکردنەوەی هەرسکردن: فشار دەتوانێت جوڵەی ڕیخۆڵەکانت خاو بکاتەوە و دەبێتە هۆی ئاوسانی سک و غازات و قەبزی.
2- هەرسکردنی خێراتر: بۆ هەندێک کەس، فشار شتەکان خێراتر دەکات و دەبێتە هۆی سکچوون یان گرژبوونی سک.
3- زیادبوونی بەرهەمهێنانی ترشەڵۆک: ئەمەش دەبێتە هۆی دڵەکزێ و گەڕانەوەی ترشەڵۆکی گەدە و دروستبونی برینی گەدە.
4- گۆڕانکاری لە بەکتریاکانی ڕیخۆڵەدا: فشار "بەکتریا سوودبەخشەکان" کەمدەکاتەوە، کاریگەری لەسەر بەرگری و هەرسکردن دەبێت.
5- گرژبوونی ماسولکەکان: گرژبوون لە ماسولكەکانی سکدا دەبێتە هۆی خراپترکردنی ئازار و ناڕەحەتی گەدە.

-ڕێنماییەکان بۆ کەمکردنەوەی فشار و پاراستنی کۆئەندامی هەرس بریتین لە :
1- وەرزشکردن ڕۆژانە (15-20) خولەک و هەناسەدانی قووڵ بۆ ماوەی (5) خولەک.
2- خەوی تەندروست.
3- کەمکردنەوەی کافایین.
4- خواردنی ژەمی تەندروست لە کاتی گونجاودا.


PM:05:30:19/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 76 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌