هۆکارەکانی تووشبوون بە شێرپەنجەی ملی منداڵدان
وێستگە ستایل-
شێرپەنجەی ملی منداڵدان جۆرێکە لە شێرپەنجە کە لە خانەکانی ملی منداڵداندا گەشە دەکات، کە بەشی خوارەوەی منداڵدان بە زێیەوە دەبەستێتەوە، ئەم نەخۆشییە بەزۆری وەک گۆڕانکاری نائاسایی (برینی پێش شێرپەنجە) لە خانەکانی ملی منداڵداندا دەست پێدەکات کە ئەگەر زوو دەستنیشان نەکرێت و چارەسەر نەکرێت بە تێپەڕبوونی کات دەگۆڕێت بۆ شێرپەنجە.
هۆکاری سەرەکی شێرپەنجەی ملی منداڵدان هەوکردنی بەردەوامە بە هەندێک جۆری ڤایرۆسی پاپیلۆمای مرۆڤ (HPV) کە ڤایرۆسێکی زۆر باوی گواستراوەی سێکسییە، بەڵام هەموو جۆرەکانی HPV نابێتە هۆی شێرپەنجە، جۆرە مەترسیدارەکان (بەتایبەت HPV-16 و HPV-18) بەرپرسن لە نزیکەی 70%ی حاڵەتەکانی شێرپەنجەی ملی منداڵدان.
لە کاتێکدا تووشبوون بە ڤایرۆسی HPV هۆکاری سەرەکییە، بەڵام هەندێک هۆکار ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە زیاد دەکەن وەک:
1- بەرکەوتن بە ڤایرۆسی HPV لە تەمەنێکی بچووکدا.
2- چەندین هاوبەشی سێکسی.
3- لاوازی سیستەمی بەرگری لەش (بۆ نموونە تووشبوون بە ئایدز، بەکارهێنانی ستیرۆید بۆ ماوەیەکی درێژ).
4- جگەرەکێشان زیان بە خانەکانی ملی ڕەحم دەگەیەنێت و بەرگری لەش لاواز دەکات.
5- بەکارهێنانی درێژخایەنی حەبی مەنع (زیاتر لە 5 ساڵ).
6- بوونی دووگیانی زۆر.
7- خراپی پاکوخاوێنی ئەندامی زاوزێ.
8. نەبوونی پشکنینی ڕێکوپێکی پاپ سمیر کە یارمەتی زوو دەستنیشانکردنی گۆڕانکارییەکانی پێش شێرپەنجە دەدات.
PM:12:57:18/11/2025
ئهم بابهته 68
جار خوێنراوهتهوه