‌سوودەکانی خواردنەوەی شیر لە ماوەی دووگیانیدا

وێستگە ستایل-

وەک دەزانرێت ماوەی دووگیانی ماوەیەکی زۆر گرنگە بۆ هەریەکە لە دایک و کۆرپەلە، هەربۆیە پێویستە خانمانی دووگیان زانیارییان هەبێت لەسەر ئەو خواردن و خواردنەوانەی کە سوودیان پێدەگەیەنێت لەم ماوەیەدا، لەم باسەدا گرنگییەکانی خواردنەوەی شیر دەخەینەڕوو، کە ئەمانەن:

1- کالسیۆمێکی باش دابین دەکات بۆ تەندروستی ئێسک و ددان و ماسولکەی دایک و کۆرپەلە.

2- کەمکردنەوەی ئەگەری تووشبوونی دایک بە لاوازبوونی ئێسک.

3- سەرچاوەیەکی گرنگی پڕۆتینە بۆ دایک و کۆرپەلە.

4- ڤیتامین دی تێدایە.

5- یارمەتی زیادبوونی کێشی دایکەکە دەکات بەشێوازێکی تەندروست.

6- یارمەتی گەشەی کۆرپەلە دەدات، هەندێک توێژینەوە دەریخستەوە ئەو خانمانەی لەماوەی دووگیانیاندا شیر دەخۆنەوە کۆرپەکانیان کێشێکی باشتریان هەبووە لەکاتی لەدایکبووندا.

7- خۆراکە ماددەی سوودبەخشی تێدایە وەک ئاسن و مەگنسیۆم و فۆسفۆرەس کە بۆ گەشەی کۆرپەلە پێویستن.


PM:12:50:18/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 64 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌