‌پزیشکێکی ددان: ئەم نیشانە سەرەتاییانەی شێرپەنجە پشتگوێ مەخەن

وێستگە ستایل-

پزیشکێکی ددان هۆشادری دەداتە خەڵکی سەبارەت بە پشتگوێ خستنی برینی نێو دەم بە تایبەت ئەگەر برینەکە بۆ ماوەی زیاتر لە دوو هەفتە مایەوە، بەو پێیەی کە دەکرێت ئەمە ئاماژەیەکی مەترسیدار و نیشانەیەکی سەرەتایی شێرپەنجەی دەم و قورگ بێت.

دکتۆر ئەندری بۆزیک پسپۆڕی نەشتەرگەری دەم و پوکە لە سەنتەرێکی پزیشکی لە کرواتیا، ئەم پسپۆڕە ئاماژە بەوە دەکات کە زۆرینەی برینەکانی نێو دەم پەیوەندیدارن بە هۆکارە سادەکانی وەک دڵەڕاوکێ، کەشی سارد یاخود لاوازی بەرگری جەستە، بەڵام پێویستە لە ماوەی یەک بۆ دوو هەفتەدا بە تەواوی ئاسەواریان نەمێنێت.

ئەم پسپۆڕە لە درێژەی وتەکانیدا دەڵێت:" ئەگەر برینەکانی نێو دەم بۆ ماوەی زیاتر لە دوو هەفتە مانەوە، تووشی خوێنبەربوون بوون یاخود لە هەمان جێگەدا بە بەردەوامی دەرکەوتنەوە ئەوا پێویستی بە پشکنین هەیە و ئاماژەیەکی مەترسیدارن کە نابێت پشتگوێ بخرێن". 


PM:12:34:18/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 68 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌