‌ئەم زانیارییانە لەسەر قەبزی منداڵەکەت بزانە

وێستگە ستایل-

کاتێک منداڵەکەت قەبزی ھەیە (پیسییەکەی ڕەقە و چەند ڕۆژ جارێک دادەنیشێت، یاخوش ھەموو ڕۆژ دادەنیشێت بەڵام بە ئازارەوە) پئویستە وەڵامی ئەم پرسیارانە بدەیتەوە تا پزیشکەکەت بتوانێت بشترین ڕێگەچارەت بۆ دابنێت :

1-  تەمەنی مناڵەکەت چەندە؟
- قەبزی سەرەتای لەدایک بوون دەشێت ھۆکاری زگماکی و شەلەلی ڕیخۆڵە بێت.

- قەبزی دوای تەمەنی شەش مانگ دەشێت بەھۆی ھەندێک لەو خۆراکانەوە بێت کە پێت داوە (مۆز ھەندێک جار قەبزی دروست دەکات).

- قەبزی دوای شەش مانگ و ساڵ ناوبەناو و دواتر سکچوون کە ھەست دەکەیت مناڵەكەت سکی ئاوساوە و غازاتی زۆرە و گەشەی کەمە دەشێت بەھۆی ھەستیاری گەنم و جۆوە بێت.

- قەبزی دوای یەک ساڵی ڕەنگە بەھۆی شیرخواردنی زۆر و کەم بوونەوەی ئارەزووی خواردن و کەم خوێنییەوە بێت، لەبەرئەوە دوای ساڵ پێویستە شیرخواردن بخرێتە دوای ژەمە خۆراکییەکان لە ڕۆژدا، لە شەودا ئاساییە چەند بخوات.

- قەبزی دوای تەمەنی دوو ساڵی ڕەنگە بەھۆی فێرنەبوونی مناڵ بۆ چوونە توالێت و بەردەوام بوونی بێت لە پیسی کردن لەناو دایبی دا بە پێوە، ئەم حاڵەتە زۆر باوە و تا منداڵ ڕانەھێنین بۆ چوونە توالێت ناتوانین زاڵبین بەسەر گرفتەکەدا.

2- چۆن و کەی منداڵ فێری چوونە توالێت بکەین؟
بەگشتی دوای تەمەنی دووساڵ دەتوانین وردە وردە ھەوڵی فێرکردنی مناڵەکە بدەین، ھەندێکیان زووتریش فێردەبن و حەزی پێدەکەن، بەڵام منداڵ نابێت زۆری لێ بکرێت بۆ چوونە توالێت و دەبێت خۆی حەزبکات و تێبگات کە ئەوە باشترە، چەند کاتێک ھەن جووڵەی ڕیخۆڵەکان لەوپەڕی خێرایی دایە ھەربۆیە دەتوانیت لەم کاتەدا منداڵەكەت ببەیتە توالێت و بەئاسانی پیسی بکات، کاتەکان :
- بەیانیان ڕاستەوخۆ دوای لەخەوھەستان.
- دوای ھەموو ژەمە خۆراکییەکان ڕاستەوخۆ، لەم کاتانەدا ڕیخۆڵە جووڵەی خێرایە و بەئاسانی پیسی لە کۆمەوە دێتەدەر.

تێبینی :
ئەو مناڵانەی سەروو دوو ساڵن و فێری توالێت نین زەحمەتە گرفتی قەبزی تیایاندا چارە بکرێت ئەگەر فێرنەکرێن بچنە توالێت، ھەندێک جار ڕیخۆڵەی مناڵەكە ھەستیاری بەو شیرە قوتووە ھەیە کە دەیخوات، ڕەنگە بە گۆڕینی جۆرەکەی گرفتەکە چارە بکرێت، هەروەها ڕوونکردنەوە و خەستکردنەوەی شیر لەحاڵەتی قەبزی و سکچوون دا دوو ھەڵەی گەورەن کە ھێشتا خەڵک بەردەوام دەیکات و پێویستە خۆتی لێ بەدووربگریت چونکە ئەمە گرفتەکە خراپتر دەکات.


PM:12:18:17/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 68 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌