‌چەند ڕێنماییەک بۆ خۆپاراستن لە پەتای وەرزی

وێستگە ستایل-

لە ئێستایا پەتایەکی زۆر توند و قورس لەناو خەڵکییا بڵاوبوەتەوە، باشترە ئەم ماوەیە هەموومان خۆپارێزی بکەین لە تێکەڵاوی و شوێنی قەرەباڵخ و داخراو، هەروەها دوورکەوینەوە لە تەوقە، ماچکردن و دەستکردنە ملی یەکتر بەتایبەت ئەو بەڕێزانەی توشی پەتاکە بوون نابێت بە هیچ شێوەیەک بچنە شوێنی قەرەباڵخ تەنانەت مزگەوتیش بێت وە ئەگەر مەجبوریش بووین باشترە ماسکی دەم و لوت بکەین.

یەکێک لەباشترین ڕێگاکانی خۆپارێزی ئەوەیە کوتانی ڤاکسینی ئینفلەوەنزای وەرزی بکەین بە تایبەتتر ئەو بەڕێزانەی بە تەمەنن و بەرگری لەشیان لاوازە وەک ئەوانەی نەخۆشی درێژخایەنی شەکرە و زەخت و ڕەبۆ و قەصەباتی سنگ و چاندنی گورچیلەیان بۆکراوە، بەڵام ئاگاداربین ئەگەر نیشانەی پەتاکەمان هەبوو نابێت جارێ کوتان بکەین تا بەتەواوی نیشانەکانی پەتاکە نامێنێت و تێی دەپەڕێنین، دوو بۆ سێ هەفتە دوای نەمانی نیشانەکان ئینجا کوتان بکەین.


PM:12:11:17/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 72 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌