توێژینەوەیەک: شەکرەی جۆری دوو مەترسی لەدەستدانی هەستی بیستن زیاد دەکات
وێستگە ستایل-
ئەنجامی توێژینەوەیەکی نوێ سەلماندویەتی توشبووان بە شەکرەی جۆری دوو مەترسی لاوازبوونی بیستن و لەدەستدانی ئەم هەستەیان زیاترە بەروارد بە کەسانی دیکە.
ئەم توێژینەوەیەی پسپۆڕان لە زانکۆی بەرشەلۆنە لەگۆڤاری "Otolaryngology–Head and Neck Surgery" بڵاوکراوەتەوە تیایدا ئاماژە بۆ ئەو پەیوەندیە بەهێزە کراوە لەنێوان شەکرەی جۆری دووەم و لەدەستدانی هەستت بیستن هەیە، بە جۆرێک چوار جار زیاترە بەراورد بە کەسانی تەندروست.
لەم توێژینەوەیەدا تێبینی ئەوە کراوە مەترسی لەدەستدانی هەستی بیستن 10 ساڵ زووتر لەناو توشبووانی شەکرە دەردەکەوێت بەراورد بە کەسانێک ئەم نەخۆشیەیان نییە، هاوکات بەرزبونەوەی ئاستی هیمۆگلۆبینی HbA1c پەیوەندی هەیە بە لاوازبوونی کۆنترۆڵکردنی شەکرەی خوێن و ئەوەش لەدەستدانی هەستی بیستن زیاد دەکات.
پسپۆڕان ئەم کاریگەریەی نەخۆشی شەکرە بە لەدەستدانی هەستی بیستن بەهۆی نەخۆشی شەکرە دەگەڕێننەوە بۆ کاریگەری نەخۆشی شەکرە لەسەر مولولە وردەکانی خوێن لە گوێچکەدا کە لاوازی دەکات و ئەوەش هۆکارە بۆ لەدەستدانی هەستی بیستن و ئەمەش سەرەتا بە لاوازبوونی هەستی بیستن دەست پێدەکات و بە لەدەستدانی ئەم هەستە کۆتای دێت.
پزیشکەکان لایان وایە لاوازبوونی هەستی بیستن ڕەنگە نیشانەیەکی پێشوەختەی توشبوون بە نەخۆشی شەکرە بێت بۆ ئەوەش باشترە لەکاتی هەبوونی ئەم نیشانەیە پشکنین بۆ شەکرەی خوێن بکرێت.
PM:12:07:17/11/2025
ئهم بابهته 84
جار خوێنراوهتهوه