‌نیشانەکانی پەتای وەرزی و ڕێنماییەکانی خۆپاراستن لە خانمانی دووگیاندا

وێستگە ستایل-

بەهۆی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا لەم وەرزانەدا، ڕێژەی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییە ڤایرۆسییەکان (پەتا) زیاد دەکات لە خانمانی دووگیاندا، ئەم مەترسییە بەهۆی گۆڕانکاریی هۆرمۆنی و لاوازبوونی کاتیی سیستمی بەرگریی جەستە زیاترە.

- نیشانە سەرەکییەکان کە پێویستە ئاگاداری بن بریتین لە :
1- هەڵئاوسان و گیرانی قوڕگ و لووت.
2- سەرئێشە و ماندوویی جەستە.
3- کۆکەی وشک و پاشان توندبوونی کۆکەکە.
4- لەرز و تا – ئەم حاڵەتە پێویستی بە چاودێریی توندە و کاریگەریی نەرێنی لەسەر دووگیانی دەبێت.
5- ڕشانەوە و ئازاری گەدە لە هەندێک حاڵەتدا.

- ڕێنماییەکان بۆ خۆپاراستن لە گۆڕانکاریی وەرزەکان ئەمانەن:
1- دوورکەوتنەوە لە قەرەباڵغی: خۆپارێزی لە شوێنە داخراو و قەرەباڵغەکان و بەکارهێنانی دەمامک (ماسک).
2- وەرگرتنی ڤیتامینەکان: بە پێی ڕێنمایی پزیشک، بەردەوامبوون لەسەر وەرگرتنی ئەو ڤیتامین و تەواوکەرە خۆراکییانەی کە بۆ دووگیانی پێویستن.

- ڕێنوێنییەکانمان لە کاتی تووشبوون بە پەتا:
1- پشووی تەواو: دابینکردنی کاتی پێویست بۆ پشوودان و خەوتن.
2- هەڵمژینی هەڵم: بەکارهێنانی هەڵمی ئاوی گەرم بۆ کرانەوەی ڕێڕەوی هەناس.
3- فێنک ڕاگرتنی جەستە: بەکارهێنانی پەڕۆی تەڕ بۆ دابەزاندنی پلەی گەرمی جەستە.
4- شله‌مه‌نی و شۆربای گەرم: خواردنەوەی بڕێکی زۆر لە شلەمەنییە گەرمەکان (وەکو شۆربا) بۆ هێشتنەوەی شێی جەستە.
5- خواردنە سوودبەخشەکان: بەکارهێنانی لیمۆ، هەنگوین و زەیتی زەیتوون وەکو یارمەتیدەر.
6- بەکارهێنانی پاراسیتامۆڵ: وەرگرتنی دەرمانەکە تەنها بە ڕێژەی دیاریکراو بۆ کەمکردنەوەی ئازاری لەش و دابەزاندنی تا.

- تێبینیی زۆر گرنگ:
گەر پلەی گەرمی لەشت بەرزبووەوە یان نیشانەکان توند بوون، پێویستە دەستبەجێ سەردانی کلینیک بکەیت بۆ وەرگرتنی چارەسەری تەواو و چاودێریی پزیشکیی ڕاستەوخۆ.


PM:12:03:16/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 84 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌