بۆ پاراستنی مێشکت لەم 5 خووە دووربکەوە
وێستگە ستایل-
نوێترین توێژینەوەی زانستی ئاشکرایکردووە کە کەمخەوی بە تەنها کاریگەری نابێت لەسەر تەرکیز کردن و میزاجی مرۆڤ، بەڵکوو دەکرێت ببێتە هۆی پیربوونی پێشوەختەی مێشک.
لە پاش کۆکردنەوەی داتا لەسەر نزیکەی 27 هەزار کەسی پێگەیشتوو و هەڵسەنگاندنی جۆری خەویان، توێژەران گەیشتنە ئەو دەرەنجامەی ئەو کەسانەی کە خراپترین شێوازی خەوتنیان هەیە و بە بێداری دەمێننەوە، مێشکیان یەک ساڵ بە تەمەنترە لە کەسانی هاوتەمەنی خۆیان.
ئەم توێژینەوەیە بایەخی داوە بە ئاشکراکردنی ئەو 5 خووە خراپەی کە دەبێتە هۆی پیربوون و زیانگەیاندن بە مێشک، ئەوانیش بریتین لە :
1- بێداربوون و مانەوە تا درەنگانی شەو.
2- کەمخەوی.
3- پرخەکردن.
4- خەوتن کەمتر لە 7 کاتژمێر.
5- هەستکردن بە خەواڵووی بە درێژای ڕۆژ.
هەربۆیە توێژەران هۆشداری دەدەنە خەڵکی کە بەدوور بن لەم خووانە تاوەکو پارێزگاری لە تەندروستی مێشکیان بکەن.
PM:01:55:13/11/2025
ئهم بابهته 112
جار خوێنراوهتهوه