پزیشکێک ئاگای دەدات لەبارەی ئەو پەتایەی لەناو منداڵان بڵاوبۆتەوە
وێستگە ستایل-
ماوەیەکە پەتایەکی قورس لەنێو منداڵان بڵاوبۆتەوە و بەو هۆیەوە ڕێژەیەکی زۆر لە منداڵان توشبوون لەو بارەیەوە دکتۆر پشدەر پزیشکی نەخۆشییەکانی منداڵا لەڕێی پەیجی فەرمی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بابەتێکی لەسەر ئەم پەتایە بڵاوکردۆتەوە و نوسیویەتی"وەک هەموو لایەک ئاگادارە پەتایەکی زۆر قورس بڵاوبۆتەوە بە تایبەت لەناو منداڵاندا، گرنگە چەند زانیاریەکتان هەبێت".
ئەم پەتایە ڕاستە نیشانەکانی هەر (لە تای بەرز و کۆکە و خیزە و سەرئێشە و هەندێکجار چاو ئێشە و سکچون و ڕشانەوە) زۆر قورسە بەڵام ئاگادار بن بەشی هەرە زۆریان ڤایرۆسیە، تکایە لە خۆتەوە دەرمان مەدە بە منداڵەکەت بە بێ پرس و ڕاوێژی پزیشکی پسپۆڕی منداڵان بە تایبەت دەرمانی دژە بەکتریا چونکە نەک سوودی لێ نابینێت بەڵکو ماکی زۆر و زیانی تەندرووستیشی هەیە.
ئەم پزیشکە دەشڵێت "بەهۆی ئەوەی باران بارین دواکەوتووە و ئاو و هەواش ووشک و ساردە، ژینگەیەکی لەباری بۆ ڤایرۆسەکان درووست کردووە کە بەخێرایی گەشە بکەن و بڵاوببنەوە، هەروەها سیستەمی بەرگری لووتیش لە ئاو و هەوای ووشک و سارددا بۆ کەمتر لە نیوە دادەبەزێت، کەواتە مرۆڤ بە ئاسانی تووش دەبێت، هەروەها لەبەر ئەوەی دەرگای خوێندنگاکان کراوەتەوە و خوێندن دەستی پێکردۆتەوە کەواتە بەریەک کەوتن زۆرەو زۆر بە ئاسانی ئەگوازرێتەوە".
دکتۆر پشدەر باس لەوەش دەکات، چاوەڕوان کراوە تا باران بارین ئەو پەتا تووندە بەردەوام دەبێت و پاش بارینی باران ئەو پەتا تووندەش کۆتایی دێت.
لەکۆتایدا ئەم پزیشکە داوا لە دایک و باوکان دەکات کە خاوەنی منداڵی بچووکی خوار یەک ساڵن و یان منداڵی تووشبووی نەخۆشی درێژخایەنن بیان پارێزن لە تووشبوون لەو پەتایە چونکە مەترسی لەسەر ژیانیان درووست دەکات.
PM:01:41:13/11/2025
ئهم بابهته 68
جار خوێنراوهتهوه