چەند زانیارییەکی گرنگ دەربارەی نەخۆشی پاقلە
وێستگە ستایل-
نەخۆشی پاقلە کە ناوە زانستیەکەی (G6PD)ـیە بریتییە لە کەمی ئەنزیمی (G6PD) کە لە خوێندایە و پێویستە بۆ ئەوەی خڕۆکە سوورەکان بەباشی کاری خۆیان بکەن، ئەو کەسانەی تووشی ئەم نەخۆشیە دەبن ئەم ئەنزیمە کەمە لە خوێنیاندا، کاتێک ئەم ئەنزیمە کەم دەبێت خڕۆکە سوورەکانی خوێن زوو تێکدەشکێن و شیدەبنەوە و دەبنە هۆی دابەزینی خوێن و کەمخوێنی ئەم نەخۆشیە بۆ ماوەییە و مەرج نییە هەموو کاتێک نیشانەی هەبێت.
- لە کاتی بەرکەوتن بە یەکێک لەمانە دەکرێت نیشانەکان پەیدا ببن:
1- تووش بوون بە هەوکردن: بەکتریا ، ڤایرۆس، مشەخۆرەکان.
2- دەرمان: ئەوانەی ماددەی سەڵفای تێدایە.
3- خۆراک: پاقلە.
4- بۆنکردن یان دەستلێدان لە ماددەی وەک ئەسپەنیک.
- کۆنیشانەکانی نەخۆشیەکە چین؟
1- زەردوویی کاتێک پێست یان چاوت زەرد دەبێت.
2- کاڵبوونەوەی پێست و لێو و زمان و پێڵووی چاو.
3- ڕەنگی میز تۆخ دەبێت.
4. ئازاری سک و پشت.
- ئایا پشکنینێکی تایبەت هەیە و چۆن چارەسەر دەکرێت؟
بەڵێ لە ڕێگای خوێنەوە پزیشک پشکنین ئەنجامدەدات، هەروەها هیچ دەرمانێک نییە بۆ چارەسەر تەنها دوورکەوتنەوە لەو خواردن و دەرمان و ماددانەی کە دەبێتە هۆی ووروژاندنی نەخۆشیەکە، ئەگەر خوێنی نەخۆشەکە زۆر کەمبێتەوە پێویستە خوێن وەربگرێت.
- چی بکرێت لەماڵەوە بۆ خۆپاراستن؟
خۆت بەدوور بگرە لە بەکارهێنانی ئەو دەرمان و ماددانەی کە تووشی شیبوونەوەی خوێن و وروژاندنی نەخۆشیەکەت دەکەن.
AM:11:34:11/11/2025
ئهم بابهته 64
جار خوێنراوهتهوه