‌ئەگەر ناڕێکی لێدانی دڵت هەیە وا باشترە ڕاوێژ بە پزیشک بکەیت

وێستگە ستایل-

لە هەندێک کەس باری دڵ بۆ ناڕێک دەگۆڕێت و زۆربەی کێشەی گەورە نیە و باش دەبن، بەڵام لە هەندێک کەس بەردەوامی هەیە یان زووزوو ئەو حاڵەتە ڕوو دەدات کە ڕەنگە هۆکاری مەترسیداری لەپشت  بێت.

- کەی پێویستە ڕاوێژی پزیشک بکەیت؟
1- ئەگەر ناڕێکیەکە بەردەوام بوو.
2- زوو زوو ڕووی دا.
3- کەسەکە خۆی نەخۆشی دڵ ی هەبێت.
4- شەکرە ، زەخت، یا لە خێزاندا نەخۆشی دڵ هەبێت.
5- ئەگەر سنگ تووندبوونی لەگەڵ بێت.
6- ئەگەر ئازاری سەر سنگی لەگەڵ بێت. 
7- ئەگەر هەست بەبێهێزی و گێژ بوون بکات لەگەڵ حاڵەتەکە.
8- ئەگەر سست بونی دڵی هەبێ.


AM:11:20:11/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 80 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌