‌پشکنین تاکە ڕێگای دەستنیشانکردنی نەخۆشی شەکرەیە

وێستگە ستایل-

زۆربەی ئەو کەسانەی پێش شەکرەیان هەیە هیچ نیشانەیەکیان نییە و هەست بە تەندروستییەکی تەواو دەکەن، بەڵام هەندێک کەس بە تایبەتی ئەوانەی بەرگری ئەنسۆلینیان هەیە، ڕەنگە هەست بە نیشانە وردەکان بکەن، بۆیە پشکنینی خوێن تاکە ڕێگایە بۆ ئەوەی بە دڵنیاییەوە بزانیت.

- نیشانە ئەگەرییەکان بریتین لە:
1- تۆخبوونی پێست دەتوانێت لەسەر مل و چەناگە و بڕبڕەی پشت دەربکەوێت.

2- هەست کردن بە  برسێتی بەردەوام یان ئارەزووی خواردنی شەکردار تەنانەت دوای خواردنیش، ئەمەش بەهۆی ناجێگیری ئاستی شەکر لە خوێندا ڕوودەدات.

3- هەستکردن بە ماندوێتی زیاتر لە ئاسایی نیشانەیەکی باو.

4- بەرزبوونەوەی ئاستی شەکر لە خوێندا دەبێتە هۆی ئاوسانی عەدەسەی چاو، ئەمەش بۆ ماوەیەکی کاتی کاریگەری لەسەر توانای بینینی ڕوونت دەبێت.

- گرنگی پشکنین کردن: لەبەر ئەوەی زۆربەی ئەو کەسانەی پێش شەکرەیان هەیە بە تەواوی بێ نیشانەن، دەستنیشانکردن پێویستی بە پشکنینی خوێن هەیە،  پشکنین گرنگە بە تایبەتی ئەگەر هەر هۆکارێکی مەترسیت هەبێت بۆ تووشبوون بە نەخۆشی شەکرەی جۆری دووەم، وەک:
1- تەمەنی ٣٥ ساڵ یان زیاتر.
2- هەبوونی پێشینەی خێزانی نەخۆشی شەکرەی جۆری دووەم.
3- زیادبوونی کێش.
4- دانیشتنی زۆر .
5- هەبوونی پێشینەی نەخۆشی شەکرەی دووگیانی.

- لە ئەگەری هەبونی هەریەک لەم نیشانانە پێویستە سەردانی پزیشک بکەیت بۆ پشکنین.


AM:11:14:11/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 76 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌