بێجگە لە ئۆمیگا سێ ماسی سوودی دیکەی زۆرە
وێستگە ستایل-
پزیشکان و پسپۆڕانی خۆراک جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە ماسی بێجگە لەوەی سەرچاوەیەکی گرنگی ئۆمیگا سێ یە، هاوکات پێکهاتەی خۆراکی زۆر گرنگ و بەسوودی تیادایە بۆ تەندروستی.
1- سەرچاوەیەکی زۆر باشی ڤیتامین Dیە:
ماسییە چەورەکان وەک سالمۆن و ڕەنجە و ماکرێل سەرچاوەی ڤیتامین D ن،تەنها خواردنی 100 گرام ماسی سالمۆن بەشی پێویستی ڕۆێک ڤیتامین D بۆ لەش دابین دەکات ئەوەش بەرگری لەش و ئێسک بەهێز دەکات و ئەگەری توشبوون بە خەمۆکی کەمدەکاتەو.
2- دەوڵەمەندە بە پرۆتین:
ئەو پرۆتینەی لە ماسیدا هەیە بەڕێژەی %95-97 لەلایەن جەستەوە هەڵدەمژرێت و تەواوی ترشە ئەمینیە پێویستەکانی تیادایە بۆ لەش لەبەرامبەردا پرۆتینی گۆشتی سوور تەنها %85-90لەلایەن جەستەوە دەمژرێت.
3- گۆشتی ماسی تەمەن درێژ دەکات:
لەم گۆشتەدا سلینیۆم و یۆد و زینک هەیە هەمویا بۆ لەش گرنگ و پێویستن.
4- دەوڵەمەندە بەکۆلاجین:
لەجیاتی کڕینی کرێمی کۆلاجین ماسی بخۆ.
5- ئەو پیپتیدانەی لەماسیدا هەیە پەستانی خوێن ڕێکدەخات:
لەگۆشتی ماسیدا پیپتیدی سروشتی هەیە یارمەتی ڕێکخستنی پەستانی خوێن دەدات و ملولەکانی خوێن بەهێز دەکات و هاتوچۆی خوێن ئاسان دەکات.
AM:11:09:11/11/2025
ئهم بابهته 80
جار خوێنراوهتهوه