‌دەرمانێکی نوێ بەدرێژای ڕۆژ کۆنترۆڵی بەرزە پەستانی خوێن دەکات

وێستگە ستایل-

پسپۆڕان دەرمانێکی نوێیان بەرهەمهێناوە بەناوی"باکسدرۆستات" کە لە توانایدا هەیە بەدرێژای 24 کاتژمێر کۆنترۆڵی بەرزە پەستانی خوێن بکات، بەدیاریکراوی لە بەیانیاندا کە مەترسی جەڵدەی دڵ زۆرە لەو کاتەدا.

بەرزە پەستانی خوێن پەیوەندی هەیە بە هۆرمۆنی ئالدۆستیرۆن کە لە لایەن کوێرە ڕژێنەکان بەرهەمدەهێندرێت و ئاستی سۆدیۆم و پۆتاسیۆم لەجەستەدا ڕێکدەخات، هەروەها زۆر بەرهەم هاتنی ئەم هۆرمۆنە هۆکارە بۆ کۆبونەوەی ئاو و خوێ لەجەستەدا و ئەنجامەکەی بەرزبونەوەی پەستانی خوێنە، ئەم دەرمانە نوێیەی کۆمپانیای ئەسترازینکا نەک تەنها کاریگەری ئەم هۆرمۆنە کەمدەکاتەوە بەڵکو بەرهەمهاتنی هۆرمۆنەکەش دەوەستێنێت.

ئەنجامی توێژینەوەکە سەلماندویەتی بەکارهێنانی ئەم دەرمانە پەستانی خوێنی %40 ی بەشداربوەکانی توێژینەوەکەی ئاسایی کردۆتەوو بەرامبەر بە %20 ی ئەو نەخۆشانەی دەرمانەکانی دیکەی ڕێکخستنی پەستانی خوێنیان وەرگرتووە بەبێ ئەوەی دەرمانە نوێیەکە کاریگەری نەرێنی لەسەر بەشداربووەکانی تاقیکردنەوەکە هەبوبێت.

توێژینەوەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن ئەم جۆرە لەدابەزینی پەستانی خوێن ڕێگری دەکات لە مەترسی توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ بەڕێژەی %17و جەڵدەی مێشک بەڕێژەی %27 و سست بوونی دڵ بەڕێژەی%28 و مردن بە بەڕێژەی%13.

پسپۆڕێک ئەم دەرمانە بەچارەسەرێکی ناوازە وەسف دەکات بەتایبەت بۆ ئەو کەسانەی بەرزە پەستانی خوێنیان بە دەرمانەکانی دیکە کۆنترۆڵ ناکرێت.


AM:11:05:11/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 88 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌