پەیوەندی نێوان جگەرەکێشان و نەخۆشیەکانی ڕۆماتیزم
وێستگە ستایل-
زۆربەمان دەزانین کە جگەرە کێشان زیان بە سیەکان و دڵ دەگەیەنێت، بەڵام ڕەنگە کەم کەس بزانێت جگەرەکێشان زیان بە تەندروستی جومگەکان دەگەیەنێت وە پەیوەندی نەرێنی لەگەڵ نەخۆشی ڕۆمازتیزم هەیە.
لێرەدا بە کورتی هەندێک لەو زیانانە باس دەکەین:
1- نەخۆشی ڕۆماتیزم لەو کەسەنەدا زیاتر سەهەڵدەدات کە جگەرە کێشن.
2- هەروەها جگەرەکێشان نیشانەکانی ڕۆماتیزمە توندتر دەکات و کۆنترۆڵکردنی نەخۆشیەکە قورستر دەکات.
3- زیادبوونی مەترسی تووشبوون بە پووکانەوەی ئێسک و شکانی ئێسک زیاد دەکات.
4- تەشەنەکردنی سەوەفان و داخورانی جومگەکان خێراتر دەکات.
- وازهێنان لە جگەرەکێشان وەڵامدانەوەی چارەسەرکردن باشتر دەکات و پێشکەوتنی نەخۆشیەکە خاو دەکاتەوە و تەندروستی ئێسکەکان دەپارێزێت.
- ئەگەر نەخۆشی ڕۆماتیزمەت هەیە یان ئازاری جومگەکانت هەیە، وازهێنان لە جگەرەکێشان یەکێکە لە باشترین هەنگاوەکان کە دەتوانیت بیگریتە بەر بۆ سەلامەتی جومگەکانت و تەندروستی گشتی.
PM:01:39:10/11/2025
ئهم بابهته 80
جار خوێنراوهتهوه