مەنعی بەستنی باڵ چییە و کەی ئەنجام دەدرێت ؟
وێستگە ستایل-
ئیمپلانۆن ئامێرێکی ڕێگریکردنە لە دووگیانی کە بریتییە لە ئامێرێکی پلاستیکی بچووک و نەرم، درێژییەکەی نزیکەی ٤ سم ە کە لە ژێر پێستی قۆڵ دادەنرێت بۆ ڕێگریکردن لە دووگیانی.
- پێکهاتەکەی بریتییە لە ئیتۆنۆجیسترێل کە جۆرێکی دروستکراوی هۆرمۆنی پرۆجسترۆنە، ڕێگری دەکات لە هێلکە دابەزین، دەردراوی ملی ڕەحم ئەستوور دەکات (سپێرم دەگیرێت)، هەروەها ناوپۆشی منداڵدان تەنک دەکاتەوە (چاندن قورس دەکات)، ئەم ڕێگایە بۆ ڕێگریکردن لە دووگیانی بۆ ماوەی 3 ساڵ کاریگەرە.
- کەی دادەنرێت؟
- دانانی ئامێرەکە بەندە بەوەوە کە ئایا خانمەکە پێشتر ڕێگەیەکی تری بەکارهێناوە یان بەم دواییە منداڵی بووە:
1- ئەگەر لەسەر هیچ جۆرە ڕێگرییەکی مەنعی هۆرمۆنی نەبێت ئەوا لە نێوان ڕۆژی یەکەم و پێنجەمی سوڕی مانگانەدا دادەنرێت کە پاراستن دەستبەجێ دەست پێدەکات.
2- دوای منداڵبوون:
- ئەگەر دایکەکە شیر نادات: 21 ڕۆژ دوای منداڵبوون یان زیاتر دادەنرێت.
- ئەگەر دایکەکە شیردەدات: دوای 6 هەفتە دوای منداڵبوون دادەنرێت.
3- دوای لەبارچوون: دەتوانرێت ڕاستەوخۆ دوای لەبارچوون دابنرێت پاراستنی دەستبەجێ دابین دەکات.
- ڕێکاری دانان: لەلایەن پزیشکی پسپۆری ژنان و منداڵبوون لە ژێر بێهۆشکردنی ناوخۆییدا دادەنرێت، تەنها چەند خولەکێکی دەوێت، هەروەها چاندنەکە لە ژێر پێستی بەشی سەرەوەی قۆڵدا دادەنرێت.
- سوودەکانی ئیمپلانۆن ئەمانەن:
1- کاریگەرێکی بەرز (>99%).
2- کارکردنی درێژخایەن (بێ بەکارهێنانی حەبی ڕۆژانە).
3- دوای لابردنی توانای منداڵبوون دەگەڕێتەوە.
- کاریگەرییە لاوەکییەکانی ئەمانەن:
1- خوێنبەربوونی ناڕێک یان پەڵە.
2- سەرئێشە، ئازاری مەمک، گۆڕانی باری دەروونی، یان زیپکە.
PM:01:35:10/11/2025
ئهم بابهته 88
جار خوێنراوهتهوه