هۆکارەکانی تووشبوون بە تای ماڵتا کامانەن؟
وێستگە ستایل-
تای ماڵتا لەرێگەی میکرۆبێکەوە کە پێی دەوترێت برۆسیلا تووشی مرۆڤ دەبێت کە میکرۆبەکە لە ئاژەڵەوە وەکو مەڕ و بزن و گا و مانگە دەگوازرێتەوە بۆ مروڤ، چونکە ئاژەڵ زۆربەی کات وەکو هەڵگری میکرۆبەکە دەبێت واتا نیشانەکانی نەخۆشیەکەیان تیا دەرناکەوێت بەڵام ئەوانیش هەندێک جار دووچاری نەخۆشیەکە دەبن.
رێگاکانی کە ئەم میکرۆبە دەگوازرێتەوە لە ئاژەڵەوە بۆ مروڤ گرنگترینیان ئەمانەی خوارەوەن:
1- خواردن و خواردنەوەی بەروبوومی ئاژەڵی وەکو شیری نەکوڵاو وە هەروەها بەکارهێنانی ئەم جۆرە شیرە بۆ دروستکردنی ئایسکریم و کەرە و پەنیر.
2- هەندێک جار بەکتریاکە لەرێگەی هەناسەوە دەچێتە ناو لەشی مرۆڤ وەکو کاری شوان و باخەوان و ڕاوچی و گۆشتفرۆش لە دوکانی خۆیان دا یان ئەوانەی لە شوێنی سەربڕینی ئاژەڵدا کار دەکەن وە زۆر جار بەکتریاکە لەڕێگەی هەناسە وەرگرتنەوە دەچێتە ناو سنگی کەسەکە.
3- لەکاتی دەست بەرکەوتنی خوێن و گۆشتی ئاژەڵێکی سەربڕاوی دووچاربوو یان هەڵگری بەکتریای نەخۆشی تای ماڵتا بۆ نمونە لەکاتی چاککردن و لەتکردنی گۆشتی ئاژەڵ یان لەکاتی دۆشینی ئاژەڵە مێ یەکان بەبێ بەکارهێنانی دەستکێش یان دوای ئەم کارانە مرۆڤ پاک و خاوێنی خۆی ڕانەگرت و دەستی پاک نەکاتەوە ئەگەری تووش بوون بەنەخۆشیەکە لە ئارادایە.
PM:01:08:10/11/2025
ئهم بابهته 84
جار خوێنراوهتهوه