پسپۆڕان هۆکارێکی دەرکەوتنی شێرپەنجەی سییەکانیان ئاشکرا کرد
وێستگە ستایل-
پسپۆڕان لە سەنتەری"MD Anderson" تایبەت بەشێرپەنجە لە زانکۆی تەکساس هۆکارێکی دەرکەوتنی شێرپەنجەی سییەکانیان ئاشکرا کرد.
دکتۆر همام کدارا وەک یەکێک لە پزیشکە بەشداربووەکانی توێژینەوەکە دەڵێت" لەڕێی تەکنیک و پشکنینی تایبەتەوە زانیومانە خانە پێشوەختەکانی بەرپرس لەشێرپەنجەی سییەکان لەو شوێنانەی سییەکاندا هەن کە هەوکردنی توندیان تیادا هەیە و خانە هەوکردوەکان هاندەری خانە شێرپەنجەییەکان دەبن، هەروەها لەڕێی پشکنینەوە دەکرێت زوو بەشێرپەنجەکە بزانرێت و نەخۆش چارەسەر وەربگرێت.
بۆ ئەم توێژینەوەیە سوود لە نەخشەی شیکردنەوەی شوێنی کرۆمۆسۆمەکانی خانە شێرپەنجەییەکان وەرگیراوە و دەرکەوتووە بەشی خوارەوەی خانە هەوکردووەکان خانەی پەیوەندیدار بەشێرپەنجەیان تیادابووە کە زۆر چالاک بوون لە بڵاوبونەوە و زیادبوونیان، بەوەش دەکرێت لەڕێی پشکنینی بەشە هەوکردووەکە خانە شێرپەنجەییەکان بناسرێتەوە.
ئەنجامەکان ئاشکرایانکردەوە وەرگرتنی چارەسەری خانە هەوکردووەکان لەگەڵ وەرگرتنی چارەسەری بەهێزکردنی بەرگری لەش هەنگاوێکی زۆر باشە بۆ چارەسەری شێرپەنجەی سییەکان.
PM:01:03:10/11/2025
ئهم بابهته 116
جار خوێنراوهتهوه