‌هەڵامەت چۆن کار لە چاو دەکات؟

وێستگە ستایل-

ڤایرۆسی هەڵامەت دەتوانێت لە ڕێگەی هەواوە یان لە ڕێگەی دەستی پیسەوە بگاتە چاوەکانت و تووشی هەوکردنی بکات.

- نیشانەکانی چین؟
سووربوونەوە، فرمێسکی زۆر، خوران، و کێمکردنی چاو.

- چی بکەم ئەگەر تووش بووم؟
1- سەردانی پزیشک بکە: بەکارهێنانی قەترەی هەڵە دەتوانێت زیانی زیاتر بێت.
2- پاکوخاوێنی ڕابگرە: دەستەکانت بشۆ و دەست لە چاوت مەدە.
3- پشووبدە: پشوودان یارمەتی سیستەمی بەرگری جەستەت دەدات زووتر چاک ببیتەوە.

- هەرگیز بەبێ ڕاوێژی پزیشک هیچ جۆرە قەترەیەک بەکارمەهێنە، چونکە هەندێک قەترە لەوانەیە حاڵەتەکە خراپتر بکەن.


PM:05:30:09/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 168 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌