‌کەمی ڤیتامین دی دەبێتە هۆی خەمۆکی

وێستگە ستایل-

لە نوێترین توێژینەوەی زانستیدا سەلمێندراوە کە کەمی ڕێژەی ڤیتامین دی پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆی هەیە لەگەڵ بەرزبوونەوەی ئەگەری تووشبوون بە خەمۆکی.

توێژەران ئەوە پشتڕاستدەکەنەوە کە ئەو کەسانەی ڤیتامین دی کەمە لە جەستەیاندا، بە جۆرێک لە خوار 30nmol/L یان کەمترەوەیە زیاتر لە مەترسیدان بۆ تووشبوون بە خەمۆکی.

هەرچەندە تیمەکە ئاماژە بەوە دەکەن کە بە تەنها کەمی لە ڕێژەی ئەم ڤیتامینەدا نابێتە هۆکار بۆ دووچاربوون بە خەمۆکی، بەڵکو بۆ سەلماندنی ئەم ڕاستییە پێویست بە توێژینەوە و لێکۆڵینەوەی زیاتر دەکات.

ڤیتامین دی بەرپرسە لە گواستنەوەی ئاماژە دەمارییەکان، کەمکردنەوەی هەوکردن لە مێشکدا، پاراستنی خانەکان لە تێکشکان و ڕێکخستنی ڕێژەی کالسیۆمی خوێن، کە هەموو ئەم کردارانە گرنگن بۆ پاراستنی مێشک و میزاجی مرۆڤ.


PM:05:05:09/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 196 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌