توێژینەوەیەک: لە ڕووەکی ڕۆزماریدا پێکهاتەی ساڕێژکەری برین هەیە
وێستگە ستایل-
توێژەرەوە ئەمەریکیەکان لە دەرئەنجامی نوێترین لێکۆڵینەوەیان لەسەر ڕووەکی ڕۆزماری زانیویانە جۆرێک ماددەی بەسوود بۆ ساڕێژکردنی برین هەیە.
بەگوێرەی ئەو بابەتەی گۆڤاری "JCI Insight" بڵاویکردۆتەوە تیادا ئاماژە بۆ ئەوە کراوە پسپۆڕان لە کۆلێجی بیرلمان ی پزیشکی توێژینەوەیان لەسەر ئەم ڕووەکە کردووە گەیشتونەتە ئەو ئەنجامەی لەم ڕوەکەدا "ترشی کارنۆسیک" هەیە کە یارمەتی زوو ساڕێژبوونی برین دەدات هاوکات شانە و خانەکانی پێست دروست دەکاتەوە.
تاقیکردنەوەکە لەسەر مشکی تاقیگە ئەنجامدراوە، تێبینی کراوە ئەم ترشە برینی سەر پێستی مشکەکانی چاککردۆتەوە و تاڵەموەکانی شوێنی برینەکە دروستبونەتەوە لەگەڵ چەوریە ڕژێنەکان.
پسپۆڕان دەشڵێن"بێجگە لەم ڕووەکە هەریەک لە زەعتەر و ئۆریگانۆ هەمان کاریگەریان هەیە، ئەمەش یارمەتیدەرێکی زۆر باشە بۆ دروستکردنی دەرمانی چارەسەری برین و ڕێگری کردن لە دروستبوونی پەڵە پاش برین بەنرخێکی کەم".
توێژینەوەکانی پێشتر ئەوەیان خستبووە ڕوو ترشی کارنۆسیک زۆر بەسوودە بۆ پاراستنی مێشک و کەمکردنەوەی ئەگەری توشبوون بە زەهایمەر".
PM:04:58:09/11/2025
ئهم بابهته 168
جار خوێنراوهتهوه