کاریگەرییەکانی قەڵەوی لەسەر کۆئەندامی هەرس
وێستگە ستایل-
بە گوێرەی زانستی پزیشکی قەڵەوی بە شێوەیەکی گشتی کار دەکاتە سەر تەواوی ئەندامەکانی جەستە و بە تایبەتتر کاریگەری نەرێنی دەبێت لەسەر هەریەکە لە ئەندامەکان کۆئەندامی هەرس، بەم جۆرەی خوارەوە:
1- سورێنچک: قەڵەوی دەبێتە هۆی کزانەوەی سورێنچک بەهۆی گەڕانەوەی ترشەڵۆکی گەدە، هەوکردنی برینداربونی سورێنچک، هەروەها شێرپەنجەی سورێنچک زیاتر لە کەسانی قەڵەودا دروست دەبێت.
2- زراو: قەڵەوی دەبێتە هۆی بەردی زراو.
3- قەڵەوی پەیوەندی هەیە بە توشبون بە شێرپەنجەی پەنکریاس.
4- قەڵەوی کاردەکاتە سەر کۆڵۆن و توشی گرێ ی دەکات ، هەندێک جاریش شێرپەنجەی کۆڵۆن.
5- جگەر: قەڵەوی دەبێتە هۆی کۆبونەوەی چەوری نائەلکهوڵی لەسەر جگەر، بە مۆمبونی جگەر و شێرپەنجەی جگەر.
PM:05:03:08/11/2025
ئهم بابهته 52
جار خوێنراوهتهوه