نیشانەیەک ئاماژەیە بۆ توشبوون بەجۆرێک شێرپەنجە
وێستگە ستایل-
کۆمەڵەی تەندروستی "NHS"ی بەریتانی ئاگایداوە لە دەرکەوتنی نیشانەیەک لە تەندروستی مرۆڤدا هەندێک بەئاسایی دەیبینن بەڵام نیشانەی توشبوونە بە شێرپەنجە.
پسپۆڕان دەڵێن"کۆکەیەکی درێژخایەن کەزیاتر لە سێ هەفتە بەردەوامبێت ئاماژەیەکی پێشوەختەیە بۆ توشبوون بە شێرپەنجەی سییەکان کە یەکێکە لەجۆرە مەترسیدارەکانی شێرپەنجە".
ئەم ئاگاییە لە مانگی هۆشیارکردنەوەی شێرپەنجەی سییەکان لەلایەن پسپۆڕانەوە بڵاوکراوەتەوە، پسپۆڕان دەشڵێن "مەرج نییە کۆکەی بەردەوام نیشانەی توشبوون بە شێرپەنجە بێت هەمووکات، هەندێکجار پەتای وەرزی و ڕەبۆ و هەستیاری هەمان نیشانەیان هەیە بەڵام ئەوەی گرنگە لەکاتی توشبوون بە کۆکە زیاتر لە3 هەفتە بخایەنێت سەردانی پزیشک بکە بۆ پشکنین و دڵنیابونەوە لە هۆکارەکەی".
زوو دەستنیشانکردنی ئەم شێرپەنجەیە یارمەتی چارەسەر و مانەوەی نەخۆش دەکات لەژیاندا، هەرکات هەستت بەچەند نیشانەیەک کرد لەگەڵ کۆکەی بەردەوامدا ئەوە دەستبەجێ سەردانی پزیشک بکە.
باوترین نیشانەکانی توشبوون بەشێرپەنجەی سییەکان بریتیە لە" ماندوێتی بەردەوام و ئارەقکردنەوەی شەوانە و هەناسە توندی و ئازاری بەردەوامی ماسولکە".
AM:11:55:06/11/2025
ئهم بابهته 140
جار خوێنراوهتهوه