توێژینەوەیەک: ئەو خانمانەی لە ماوەی دووگیانیدا توشی کۆرۆنابوون مەترسی درێژخایەن لەسەر کۆرپەکەیان هەیە
وێستگە ستایل-
ئەنجامی توێژینەوەیەکی نوێ ئاشکرای کردووە ئەو خانمانەی لە ماوەی دووگیانیدا توشی کۆرۆنابوون مەترسی درێژخایەن لەسەر کۆرپەکەیان هەیە و ئەگەری توشبوونیان بە ئۆتیزم زۆرە.
تیمێکی توێژینەوە لە نەخۆشخانەی ماساتشوستس لە بۆستن داتایان لەسەر هەزار کۆرپەی تازە لەدایکبوو وەرگرتووە، لەکاتێکدا دایکیان لەماوەی بڵاوبونەوەی پەتای کۆرۆنا دووگیانبووە پێیان وتوشی کۆرۆنا بووە، دەرکەوتووە ئەم منداڵانە ئەگەری توشبوونیان بە ئۆتیزم یان نەخۆشی دیکەی گەشە زۆربووە.
ئەم توێژینەوەیە لەگۆڤاری "Obstetrics & Gynecology" بڵاوکراوەتەوە، پسپۆڕان باس لەوەش دەکەن ئەم ئەنجامانە بەواتای ئەوە نییە هەموو دایکێکی توشبوو بە کۆرۆنا منداڵەکەی توشی ئۆتیزم دەبێت بەڵام زۆر پێویستە ئەم منداڵانە بەردەوام چاودێری تەندروستیان بکرێت.
ئەنجامی توێژینەوەکانی پێشووتر ئەویان سەلماندبوو توشبوونی ئافرەتی دووگیان بە کۆرۆنا ئەگەری زووتر لەدایکبوونی منداڵ زیاد دەکات بێجگە لەوەش کاریگەری لاوەکی دیکەشی دەبێت.
هاوکات نەخۆشی ئۆتیزم لەئەنجامی یەکگرتنی چەند حاڵەتێکی جیاواز منداڵ توشی دەبێت وەک بۆماوەیی و توشبوونی دایک بەهەندێک ڤایرۆس چانسی توشبوونی منداڵ بەم نەخۆشییە زیاتر دەکات کۆرۆنا یەکێکە لەو ڤایرۆسانە کە هۆکارە و لەم چەند ساڵەی ڕابردوو بڵاوبویەوە و زیانی زۆری بەمرۆڤایەتی گەیاند.
AM:11:34:06/11/2025
ئهم بابهته 104
جار خوێنراوهتهوه