ئەو کەسانە کێن کە ناتوانن بێهۆشکاری گشتی وەربگرن؟
وێستگە ستایل-
وەک دەزانرێت بێهۆشکاری گشتی یەکێکە لە کردارە پزیشکییە گرنگەکان بۆ ئەنجامدانی زۆربەی نەشتەرگەرییە گەورە و پێویستەکان سوودی لێوەردەگیرێت کە تیایدا کەسەکە بە تەواوی بێهۆشە و ئاگای لە نەشتەرگەرییەکە نییە، بەڵام هەندێک کەس ناتوانن ئەم بێهۆشکارییە وەربگرن، ئەوانیش ئەمانەن:
1- ئەو نەخۆشانەی کە کێشیان زۆرە (زۆر قەڵەون).
2- ئەو نەخۆشانەی لەخەودا خنکانیان هەیە و پرخە پرخی لە رادە بەدەریان هەیە.
3- ئەو نەخۆشانەی دڵیان زۆر لاوازە.
4- ئەو نەخۆشانەی سیەکانیان تەواو نیە .
5- ئەو نەخۆشانەی کێشەی جگەریان هەیە.
6- ئەو نەخۆشانەی کێشەی گورچیلەکانیان هەیە.
- پێدانی بێهۆشکاری گشتی بۆ هەر نەخۆشێک پەیوەستە بە جۆری نەخۆشی و جۆری نەشتەرگەریەکە و مەترسی نەشەرگەریەکە، بۆ نەهێشتنی مەترسی لەسەر گیانی نەخۆش پێشتر لەلایەن پزیشکی پسپۆری سڕکردنەوە نەخۆش پێویستە ببینرێت و پاشان بریاری وەرگرتنی بەنجی لەسەر بدرێت.
- بەڵام بەشێوەیەکی گشتی ئەم نەخۆشانەی سەرەوە پێویستە بە (سڕکردنی ناوچەی) نیو بەنج نەشتەرگەریان بۆ ئەنجام بدرێت.
PM:07:29:05/11/2025
ئهم بابهته 92
جار خوێنراوهتهوه