‌5 زیانی مەترسیداری خواردنەوەی چای سەوز بزانە

وێستگە ستایل-

هەرچەندە پسپۆڕان هەموویان کۆکن لەسەر ئەوەی کە باشترین جۆری چا بۆ تەندروستی چای سەوزە بە هۆی ئەو سوودە زۆرانەی کە بۆ مرۆڤ هەیەتی، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا زیادەڕەویکردن لە خواردنەوەی چای سەوز دەکرێت چەندین زیانی مەترسیداری هەبێت.

چای سەوز دەوڵەمەندە بە دژە ئۆکسێنەرەکان کە یارمەتیدەرن لە کەمکردنەوەی هەوکردن و مرۆڤ دەپارێزن لە نەخۆشییە درێژخایەنەکان، پێگەی "Verywell Health" ی بەریتانی 5 کاریگەری خراپی ئەم چایە لەسەر تەندروستی دەخاتەڕوو، کە ئەمانەن:

1- لە هەندێک خەڵکدا خواردنەوەی ئەم چایە دەبێتە هۆی دڵتێکەڵهاتن، ئازاری گەدە و قەبزی.

2- چا بڕێکی زۆر لە ماددەی کافاینی تێدایە، هەربۆیە زۆر خواردنەوەی دەبێتە هۆی دڵەکوتێ، بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، سەرئێشە، دڵەڕاوکێ و کەمخەوی.

3- دووربکەوە لە خواردنەوەی چای سەوز بەر لە نووستن، بەو پێیەی کە دەبێتە هۆی خەوزڕان.

4- لە چای سەوزدا پێکهاتەی کاتیکینات هەیە کە ڕێژەی هەڵمژینی ئاسن لە لایەن جەستەوە زۆر کەمدەکاتەوە.

5- هەندێک لە خەڵکی کە جۆرێکی تایبەتی بۆماوەییان هەیە دەکرێت دووچاری زیانگەیاندن بە جگەر ببنەوە بە هۆی ئەم چایەوە.


PM:07:15:05/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 456 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌