پزیشکێک: ئاگاداربن تەمەڵی مەترسیدارە
وێستگە ستایل-
دانیشتن بەدیار تەماشاکردنی تیڤی و داواکردنی خواردن بەدیلیڤەری و دانیشتن و تەمەڵی بەردەوام زۆر لەوە مەترسیدارترە کەپێشبینی دەکەیت.
بۆ زانینی مەترسیەکانی تەمەڵی تیمێکی تایبەت بەڕێکردن بەناوی "weward" جۆرێک کاریکاتێریان دروستکردووە کە پێشبینی ئەوە دەکەن مرۆڤی ئێستا لە داهاتوودا پشت چەماوە و چاو دەرپۆقیو بن، هۆکارەکەشی کەمی جوڵەی جەستەیانە.
ئەم کۆمەڵەیە لەسەر وێنەکە نوسیویانە ئەگەر بەدوای دیمەنێکی ترسناکدا دەگەڕێیت لە هالویندا ئەوە باشترە تەماشای ئەم وێنەیە بکەیت، بەو پێیەی کە مرۆڤایەتی نزیکە لەوەی وەک ئەم شێوەیەی لێبێت چونکە تەمەڵی پێش جوڵەی جەستەی خراوە.
کەمی جوڵە و چالاکی جەستەی هۆکارە بۆ :
- زیادبوونی کێش و کۆبونەوەی چەوری زیاددە لەورگ و بەشەکانی دیکەی جەستەدا.
- شێواندنی شێوەی لەش و ئازاری بەردەوامی مل و شان و جومگە بەهۆی زۆر چەماندنەوەی مل و پشت بۆ شاشە.
- توشبوون بە ڕەقبوونی جومگە و هەوکردنی و ئاوسانی قاچ و نەخۆشی دەوالی.
- بەردەوام تەماشاکردنی ڕوناکی شاشەکان هۆکارە بۆ پیربوونی پێشوەختەی پێست.
- سوور بونەوە و ماندوبونی چاو بەهۆی کەم تروکاندنی چاو و هەڵوەرینی قژ لە ئەنجامی کەمی جوڵە کە وادەکات خۆراک و ڤیتامین نەگاتە پێستی سەر.
- توشبوون بە خەمۆکی و دڵەڕاوکێی بەردەوام و زیادبوونی مەترسی توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و چەند جۆرێکی شێرپەنجە.
PM:07:02:04/11/2025
ئهم بابهته 140
جار خوێنراوهتهوه