‌چەند زانیارییەکی گرنگ دەربارەی شێرپەنجەی میزەڵدان

وێستگە ستایل-

شێرپەنجەی میزەڵدان یەکێکە لە شێرپەنجە مەترسیدارەکان و بە زۆری دووچاری پیاوان دەبێتەوە، لەم باسەدا نیشانەکان، ڕێگاکانی دەستنیشانکردنی ئەم نەخۆشییە و چۆنییەتی چارەسەرکردنی ڕووندەکەینەوە.

- نیشانەکانی ئەم نەخۆشیە بریتین لە :
1- بینینی خوێن لە میزدا کە لەوانەیە نەخۆشەکە بەچاو بیبینێت یاخود لەکاتی شیکاری میزدا دەردەکەوێت، زۆربەی جار بە بێ بونی ئازارە.
2- زۆر میزکردن.
3- بوونی ئازار لەکاتی میزکردندا.
4- ئازاری ناوچەی حەوز.

- ئەوکەسانەی کە مەترسی دووچاربوونیان زیاترە ئەمانەن:
1- کەسانی  جگەرە کێش.
2- ئەو کەسانەی کە تەمەنیان لە سەروو 55 ساڵەوەن.
3- پیاوان زیاتر توش دەبن لە ژنان.
4- ئەو کەسانەی کە لە ناو کارگەکاندا کار دەکەن وەک بۆیاخ،  لاستیک و چەرم، وە بەرکەوتنیان هەیە بە ماددەی کیمیایی.
5- ئەو کەسانەی کە پێشتر چارەسەری شێرپەنجەی حەوزیان وەرگرتوە لە ڕێگەی تیشکەوە.
6- هەوکردنی میزەڵدانی درێژخایەن .
7- بۆماوەیی لە باوانەوە یاخود لە ناو خێزاندا.

- ڕێگاکانی خۆپاراستتن ئەمانەن:
1- واز هێنان لە جگەرەکێشان.
2- خۆپاراستن بۆ ئەوانەی کەلە کارگەکاندا کاردەکەن و بەرکەوتنیان هەیە لەگەڵ مادەی کیمیایدا.
3- زۆر خواردنی سەوزە و میوە و خواردنی تەندروست.

- ڕێگاکانی دەستنیشانکردنی ئەم نەخۆشییە بریتین لە :
1- سۆنەر.
2- تیشکی تەنوری.
3- پشکنینی میز.
4- نازۆری میزەڵدان بۆ بینین و دڵنیا بوون وە وەرگرتنی پارچە بۆ پشکنین (زەرع).

- هەنگاوەکانی چارەسەرکردن لە نەخۆشێکەوە بۆ نەخۆشێکی تر دەگۆڕێت بەڵام بە گشتی ئەمانەن:
1- نەشتەرگەری لەڕێگەی نازۆرەوە.
2- وەرگرتنی دەرمانی کیمیایی.
3- وەرگرتنی تیشک.
4- نەشتەرگەری لابردنی میزەڵدان و دوبارە دروست کردنەوەی.


PM:01:14:30/10/2025


ئه‌م بابه‌ته 224 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌