نەخۆشییەکانی غودەی دەرەقی کامانەن؟
وێستگە ستایل-
ڕژێنی غودەی دەرەقی یەکێکە لە ڕژێنە گرنگەکانی جەستەی مرۆڤ کە لە ڕێگەی دەردانی هۆرمۆنەکانی سایرۆکسین و کالسیتۆنینەوە مێتابۆلیزمی تەواوی جەستە ڕێکدەخات، تێکچوون لە فەرمانی ئەم ڕژێنە دەکرێت بە چەند شێوەیەک ڕووبدات و نیشانەی جۆراوجۆر لە نەخۆشەکەدا دروستبکات، کە باوترینیان ئەمانەن:
1- زۆر ڕشتنی هۆرمۆن (غودەی چالاک): غودەی سام یان چالاک چەند جۆر و هۆکارێکی هەیە, لە هەمووی باوتر ئەوەیانە کە جەستەی مرۆڤ شەڕ لەگەڵ غودەکەی خۆی دەکات، واتە بەرگری جەستە بە بێ پێویستی دەچێت پەلاماری غودەکە دەدات و نەخۆشی دەخات.
2- کەم ڕشتنی هۆرمۆن (غودەی تەممەڵ یان لاواز): ئەمیش دەبێت بە چەند جۆرێکەوە، هەرە باوەکەیان بە هەمان شێوەی ئەوەی سەرەوە باسمان کرد، بەرگری جەستە بە نا پێوویست پەلاماری غودەکە دەدات و تێکی دەشکێنێت.
3- غودەی شاراوە: لێرەدا نەخۆش نیشانەی نییە، بەڵام لە پشکنینی تاقیگە دەردەچێت کە ناڕێکی هەیە لە غودەکەدا.
4- گرێی مل: لێرەدا غودەکە گرێ درووست دەکات یان هەمووی هەڵدەئاوسێت یان گرێ گرێ دەبێت، زۆربەی کات گرێکان بێ کێشەن، بەڵام هەندێک جار گرێی شێرپەنجەن.
5- شێرپەنجەی غودە: غودەی دەرەقی بە دەگمەن تووشی شێرپەنجە دەبێت و شتێکی باو نییە، بەڵام جار جار نەخۆش هەیە ئەم حاڵەتەی هەیە، خۆش بەختانە زۆربەی کات تەواو چارەسەر دەبێت.
- جیاکردنەوەی ئەم هەموو جۆرەی نەخۆشی غودە تەنها بە پزیشک دەکرێت و تەنها بە پزیشکی هەناویی یان ڕژێنەکان دەکرێت.
PM:12:34:30/10/2025
ئهم بابهته 192
جار خوێنراوهتهوه