کەی پێویستە پشکنینی هۆرمۆنی غودەی دەرەقی بكەیت؟
وێستگە ستایل-
پشکنینی هۆرمۆنی بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکانی غودەی دەرەقی یەکێکە لە پشکنینە گرنگەکان و نابێت پشتگوێ بخرێت، بەو پێیەی ئەم نەخۆشییە یەکێکە لە نەخۆشییە باوەکان و پیویستە بە زووی نەخۆش پیی بزانێت بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پێویست، لەم باسەدا دکتۆر هێمن محمد پسپۆڕی نەخۆشییەکانی هەناو و دڵ باس لەو نیشانانە دەکات کە ئاماژەن بۆ پێویستی ئەنجامدانی ئەم پشکنینە، ئەوانیش بریتین لە :
1- زیادبوون یان دابەزینی کێشی لەش بە شێوەیەکی نائاسایی.
2- هەستكردن به سەرمابوون و گەرمابوون بە شێوەیەکی نائاسایی.
3- بێهێزی و ماندووبونی نائاسایی.
4- هەڵوەرینی قژ.
5- ناڕێکی لێدانی دڵ.
PM:02:40:28/10/2025
ئهم بابهته 152
جار خوێنراوهتهوه