‌توێژینەوەیەک: چاوەکان نهێنی تەندروستی دڵ ئاشکرادەکەن

وێستگە ستایل-

نوێترین توێژینەوە ئاشکرایکردووە کە مولوولە خوێنە باریکەکانی نێو چاو دەتوانن پێشبینی مەترسی دووچاربوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و پێوانەی خێرای پیربوونی بایۆلۆجی تەمەنی مرۆڤ بکەن.

بە گوێرەی داتاکانی توێژەرانی زانکۆی ماکماستەر و پەیمانگای توێژینەوەی تەندروستی دانیشتوان، ڕۆژێک دادێت کە پشکنینی تۆڕەی چاو بەکاربهێندرێت وەک ئامڕازێک بۆ هەڵسەنگاندنی تەندروستی بۆرییەکانی خوێن و تەواوی پرۆسەی پیربوونی بایۆلۆجی مرۆڤ.

ماری بیگەر سەرپەرشتیاری ئەم توێژینەوەیە و پرۆفیسۆری هەناوی لە زانکۆی ماکماستەر ئاماژە بەوە دەدات کە بە سوودوەرگرتن لە پشکنینی تۆڕەی چاو، داتا بۆماوەییەکان و پشکنینی خوێن دەتوانرێت هەڵسەنگاندنی سەر ئاستی گەردی ئەنجامبدرێت بۆ درکپێکردن بە کاریگەری چوونە نێو تەمەن لەسەر بۆرییەکانی خوێن.

ئەو توێژەرە دەشڵێت:" ڕوودانی هەر گۆڕانکارییەک لە مولوولەکانی خوێن لە تۆڕەی چاودا وەک ئاوێنەیەکە بۆ هەستکردن بە گۆڕانکاری لە تەواوی بۆرییەکانی خوێنی جەستەی مرۆڤدا، هەربۆیە ئەم ڕێگەیە یارمەتیدەر دەبێت لە زوو دەستنیشانکردنی هەر گیرانی بۆرییەکی خوێن". 


PM:12:47:28/10/2025


ئه‌م بابه‌ته 140 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌