چۆن چاوكزی دەستنیشان دەكرێت؟
وێستگە ستایل-
چاوكزی بریتییە لە كەمبوونەوەی ئاستی بینینی چاو، دەستنیشانكردنی چاو كزی بریتییە لە پشكنینی گشتگیر بۆ چاو كە لە لایەن پزیشكی چاوەوە ئەنجام دەدرێت و بەندە بە وەرگرتنی مێژووی پزیشكی و پشكنینی جەستەیی لەگەڵ پشكنینی چاو.
- پشكنینەكانی چاو بریتیین لە:
1- پشكنینی بینین: ئەمە پشكنینێكی بنەڕەتی چاوەکە داوا لە كەسەكە دەكرێت لە دوورەوە پیتەكان یان هێماكان بخوێنێتەوە بۆ هەڵسەنگاندنی روونی و تیژی بینین.
2- پشكنینی شكاندن: بۆ دیاریكردنی هەڵەكانی شكاندن وەك نزیكبینی، دووربینی، یان ئاستیگماتیزم.
3- پشكنینی پەستانی چاو (تۆنۆمێتری): ئەم پشكنینە پەستانی ناو چاو دەپێوێت و زۆرجار بۆ دەستنیشانكردنی ئاوی رەشی چاو ئەنجام دەدرێت.
4- پشكنینی بواری بینین (visual field): ئەم پشكنینە یەكێكە لە گرنگترین جۆرەكانی پشكنین كە ئەو نەخۆشانەی بەرزی فشاری چاویان هەیە پێویستیانە لەگەڵ ئەم پشكنینەدا، ڕێژەی زیانبەركەوتنی دەماری بینین و قۆناغی نەخۆشیی نەخۆشەكە دیاریدەكرێت.
5- پشكنین تۆڕی چاو (Fundoscopy): ئەم ئامێرە پشكنینێكی ورد ئەنجامدەدات بۆ هەموو خوێنبەرە وردەكانی ناو تۆڕی چاو و هەر كێشەیەكی چاو كە پەیوەندی بە چاوكزییەوە هەیە.
PM:05:16:27/10/2025
ئهم بابهته 124
جار خوێنراوهتهوه