‌ئەو منداڵانەی کە ددانیان زوو دێت درەنگتر پێدەگرن؟

وێستگە ستایل-

ئەم وتەیە لە نێو خەڵکیدا زۆر باوە کە ئەو منداڵانەی ددانیان زوتر دێت درەنگتر پێدەگرن بە بەروارد بە منداڵەکانی هاوتەمەنی خۆیان، بەڵام لە ڕاستیدا هیچ بنەمایەکی زانستی نییە و زوو دەرهاتنی ددان پەیوەندی نییە بە درەنگ پێگرتنەوە.

بە پێچەوانەوە  دەرنگ ددان دەرهاتن هەندێک جار پەیوەندی هەیە بە درەنگ پێگرتنەوە چونکە هەندێک نەخۆشی وا دەکات بەگشتی گەشەی منداڵەکە دوابکەوێت ئیتر ددان دەرهاتن و پێگرتنشی دوادەکەوێت.

- ئەگەر منداڵ 13 مانگی تەمەنی تەواو کرد و ددانی دەرنەهات ئەوە بە دوواکەوتن دادەنرێت دەبێت سەردانی پزیشک بکەیت.
- ئەگەر منداڵ 18 مانگی تەمەنی تەواو کرد و پێی نەگرت ئەوە بە دوواکەوتن دادەنرێت دەبێت سەردانی پزیشک بکەیت.


PM:05:12:27/10/2025


ئه‌م بابه‌ته 124 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌