کێ پێویستە چاندنی گورچیلەی بۆ بکرێت ؟
وێستگە ستایل-
هەرنەخۆشێک قۆناغی سستی گورچیلەی گەیشتە قۆناغی پێنج دەبێت چاندنی بۆ بکرێت چونکە باشترین چارەسەرە، بەڵام ئەوەش گرنگە بزانرێت کە هەموو نەخۆشێکی گورچیلە وەستاو ناتوانرێت چاندنی بۆ بکرێت، بە شێوەیەکی گشتی ئەوانەی نابێت چاندنی گورچیلەیان بۆ بکرێت ئەمانەن:
1- ئەونەخۆشانەی لە دووساڵی ڕابردوودا نەخۆشی شێرپەنجەیان هەبووبێت.
2- ئەوکەسانەی ئالوودەی کحول و ماددە هۆشبەرەکانن.
3- ئەوکەسانەی کە ناتوانن بەهەر هۆکارێک بێت لە کاتی خۆیداو بە ڕێکوپێکی دەرمانەکانیان بەکار بهێنن.
4- ئەونەخۆشانەی کە نەخۆشیی قورسی وەک سست بوونی دڵ و جەڵتەی مێشک یان هەیە، وەیان هەر نەخۆشیەکی تری کە چاوەروان بکرێت نەخۆشەکە ماوەیەکی کەم بژی.
- مەرجەکانی ئەوکەسەی کە گورچیلەکە دەبەخشێت ئەمانەن:
1- هەردوو گورچیلەی بە تەواوی ئیش بکات.
2- باشترە تەمەنی لە خوار ٥٠ ساڵەوە بێت.
3- نابێt نەخۆشی درێژخایەنی وەک شەکرە و زەختی هەبێت.
4- نابێت نەخۆشی شێرپەنجەی هەبێت.
5- dەبێت بە ئارەزوو و ڕەزامەندی خۆی گورچیلەکە ببەخشێت.
PM:05:06:27/10/2025
ئهم بابهته 112
جار خوێنراوهتهوه