‌چەند ڕێنماییەک بۆ چارەسەرکردنی سەرئێشە بە بێ دەرمان

وێستگە ستایل-

گرژە سەرئێشە یەکێکە لە باوترین جۆرەکانی سەرئێشە کە بە نزیکەی %90 ی هەموو جۆرەکانی سەرئێشە پێکدەهێنێت کە دەبێتە هۆی هەستکردن بە ئازار و گرژبوونێکی زۆر لە هەردوولای سەر، ناوچەوان یان بەشی خوارەوەی سەر و مل.

ئەم جۆرەی سەرئێشە زۆربەی کات هیلاک بوون، فشار و دڵەڕاوکێی زۆر دروستی دەکات، جگە لەمانەش کەمخەوی و کەمخۆراکی لە هۆکارە باوەکانن، پێگەی Medlineplus ی پزیشکی چەند ڕێنماییەکی سادە دەخاتەڕوو بە مەبەستی چارەسەری سەرەتایی بۆ ئەم جۆرەی سەرئێشە لە ماڵەوە، کە ئەوانیش بریتین لە : 

1- خۆشۆردن بە ئاوی گەرم یان سارد بۆ هەندێک لە خەڵکی کاریگەری بەرچاوی دەبێت لە کەمکردنەوەی ئازارەکەدا.
2- پشودان و مانەوە لە ژورێکی هێمندا.
3- مەساج کردن بە ماسولکەکانی سەر و مل بە هێواشی.
4- دوورکەوتنەوە لە جگەرەکێشان و خواردنەوەی مەی.
5- وەورگرتنی دەرمانەکانی ئازارشکێنی وەک ئەسپرین، ناپرۆکسین و ئایبۆپرۆفین.

- سەرەرای ئەمانە گرنگترین کردار خۆپاراستنە لەو هۆکارانەی کە دەبێتە هۆی پەیدابوونی ئازارەکە.




PM:12:11:27/10/2025


ئه‌م بابه‌ته 116 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌