پسپۆڕان: لەکاتی کڕینی تەواوکاری خۆراکی زۆر ئاگاداربن
وێستگە ستایل-
ڕاپۆرتێک کە ڕێکخراوی "Which" ئەنجامیداوە بۆ پاراستنی بەکارهێنەر سەبارەت بەجۆرێک تەواوکاری خۆراکی کە بەشێوەی ئۆنلاین دەفرۆشرێت بڕێکی زۆر و مەترسیدار لەڤیتامین و کانزای تیادایە کە زیان بە تەندروستی دەگەیەنێت لەجیاتی سوود.
لەڕێی ئەم ڕاپۆرتەوە چەند جۆرێک تەواوکاری خۆراکی دیاریکراوە کە لە بازاڕەکان و بەشێوەی ئۆنلاین لە هەریەکە لە پێگەکانی ئەمازۆن وeBay وAliExpress دەفرۆشرێت بەنزیکەی 12 جار زیاتر لە بڕی ڕێگەپێدراو ڤیتامینیان تیادایە .
سو دیڤز سەرۆکی ئەم ڕێکخراوەیە باس لە مەترسیداری ئەم تەواوکاریە خۆراکیانە دەکات کە ئازادانە بەئۆنلاین دەفرۆشرێن، ئەو دەڵێت کە زیانیان هەیە و هۆکارن بۆ شیبوونەوەی جگەر و لاوازبونی ئێسک و سستبوونی گورچیلە.
لەڕاپۆرتەکەدا هاتووە کە تەواوکاری خۆراکی Nuke Nutrition Vitamin D کە بەئۆنلاین دەفرۆشرا بڕی 250 مایکرۆگرام ڤیتامین D تیادابووە لەکاتێکدا بڕی پێویست لەم ڤیتامینە بۆ کەسێکی پێگەیشتوو تەنها 10 مایکرۆگرامە لە ڕۆژێکدا پاش ئاشکرابونی زیانەکەی کۆمپانیای بەرهەمهێنەرەکەی لە بازاڕەکان کۆیکردۆتەوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە NHS ئاگای دەدات لەبارەی زۆر بەکارهێنانی ڤیتامین D چونکە هۆکارە بۆ بەرزبونەوەی ئاستی کالسیۆم لەخوێندا و ئەوەش زیان بە گورچیلە و دڵ دەگەیەنێت وئێسک فشەڵ دەکات.
هاوکات ڤیتامین وکانزاکانی دیکە کەبەشێوەی ئۆنلاین دەفرۆشرێت بەهەمان شێوە فێڵی تیادا دەکرێت، هەربۆیە باشترە زۆر ئاگاداربن لەکاتی کڕین و بەکارهێنانیدا.
AM:11:44:27/10/2025
ئهم بابهته 108
جار خوێنراوهتهوه