پاقلەمەنییەکان نهێنی تەمەن درێژین
وێستگە ستایل-
پاقلەمەنیەکان یەکێکن لە نهێنیەکانی سروشت بۆ پێکهاتەی خۆراکی هاوسەنگ کە پڕن لە پرۆتین ، ڕیشاڵ ، کاربۆهایدرەیتی تەندروست کە شەکری خوێن بەرز ناکاتەوە، هەروەها دەوڵەمەندن بە ڤیتامینەکان وەک بی یەکان و کانزاکان وەک ئاسن ، مەگنیزیۆم ، پۆتاسیۆم ، مس ، زینک، فسفۆڕ ....هتد
لە هەمان کات دا یەکێکن لە خۆراکە هاوبەشەکانی هەر 5 زۆنە تەندروستەکانی تەمەن درێژی لە جیهان دا لەو شوێنانەی کە مرۆڤەکان بە ئاسانی تەمەنی 100 تێدەپەڕێنن.
هەندێک لە زاناکان دەڵێن کەوا زۆر خواردنی پاقلەمەنیەکان 4 ساڵی زیادە دەخاتە سەر تەمەنی مرۆڤ، هەربۆیە هەتا دەتوانیت با یەكێک بێت لە خۆراکە سەرەکیەکانی سەر سفرەت ، تەنها خاڵی بێهێزی ئەوەیە چەوری زۆر کەمە ، لەبەر ئەوە خۆشی کە بە چەوری ئاژەڵی یان زەیتی زەیتوون ئەوکاتە دەبێتە سوپەر خۆراک.
PM:03:26:23/10/2025
ئهم بابهته 116
جار خوێنراوهتهوه