چەند مەترسییەکی چاوەڕواننەکراوی دەرمانەکانی دژە خەمۆکی ئاشکرادەبێت
وێستگە ستایل-
لە نوێترین توێژینەوەدا کاریگەرییە لاوەکییەکانی دەرمانەکانی دژە خەمۆکی ئاشکرابووە کە دەکرێت ببنە هۆی زیادبوونی کێشی لەش، بەرزکردنەوەی فشاری خوێن و لێدانی دڵ، هەروەها مەترسی نەخۆشییەکانی دڵ و جەڵدەی مێشک لە ملیۆنان بەکارهێنەری ئەم دەرمانانە لە سەرتاسەری جیهاندا.
ئەم توێژینەوەیە لە لایەن تیمێک لە زاناکانی بواری مێشک و دەمار لە شانشینی یەکگرتوی بەریتانیا بە ئەنجام گەیەندراوە کە توانراوە زانیاری لە زیاتر لە 58 هەزار کەس کۆبکرێتەوە و زیتر لە 30 جۆری دەرمانی دژە خەمۆکی هەڵسەنگاندنی بۆ بکرێت.
باوترین جۆری دەرمانی دژە خەمۆکی کە ناسراوە بە ئەمیتریپتیلین دەرکەوتووە کە کە دەبێتە هۆی زیادکردنی کێش لە نیوەی بەکارهێنەرانیدا، ئەمە سەرەرای بەرزکردنەوەی لێدانی دڵ و فشاری خوێن.
دوا بە دوای ئەم توێژینەوەیە پێویستە پێداچوونەوە بکرێتەوە بە دەرمانەکانی دژە خەمۆکیدا بەر لەوەی بکرێتە ڕەچەتە بۆ نەخۆشەکان، بەو پێیەی کە ئەم دەرمانانە چیدیکە سەلامەت نین و مەترسی جەڵدەی دڵ و مێشک دروست دەکەن.
PM:01:31:23/10/2025
ئهم بابهته 120
جار خوێنراوهتهوه