چەند زانیارییەک دەربارەی گەورەبوونی پرۆستات بزانە
وێستگە ستایل-
پرۆستات ئەندامێکی قەبارە هێندەی گوێزێکە لە پیاواندا و بەرپرسە لە بەشداریکردن لە درووست بوونی تۆواو ، شوێنی دەکەوێتە ژێر میزەڵدان و بەهۆی کاریگەری تەمەن زۆرجار گەورە دەبێت و لەبەر ئەوەی دەوراندەوری بۆری میزی پیاوان دەدات دەبێتە هۆی باریک بوونەوە و پچڕ پچڕ بوون و پێویست بوون بە فشار بۆ میزکردن.
ئەم حاڵەتە لەپشکنینی سۆنەر و خوێن دەردەکەوێت و کاریگەریەکانی دەستنیشان دەکرێت.
چارەسەری سەرەتا بە ڕێنمایی و دەرمان دەبێت و هەندێک جار پێویست بە نەشتەرگەری دەکات بە نازوور یاخود بە نوێترین ڕێگە کە بەکارهێنانی هەڵمی ئاوە بە ئامێری ڕێزوم.
مەرج نیە هەموو پرۆستاتێک پێویستی بە نەشتەرگەری بێت هەندێک جار تەنها گۆڕینی شێوازی ژیان یارمەتیدەر دەبێت لە کەمکردنەوەی نیشانەکان، بەڵام فەرامۆشکردنی ڕەنگە ببێتە هۆی سست بوونی گورچیلەکان یاخود درووستکردنی بەردی میزەڵدان و ئەستووربوونی دیواری میزەڵدان.
PM:02:29:22/10/2025
ئهم بابهته 116
جار خوێنراوهتهوه