تەکنیکێکی نوێ بۆ دابەزاندنی کێش بە بێ نەشتەرگەری
وێستگە ستایل-
لە ئێستادا توێژەران بە نیازی داهێنان و دۆزینەوەی ڕێگایەکی نوێن کە یارمەتیدەر بێت بۆ ئەو کەسانەی کە کێشی لەشیان زۆرە و قەڵەون بە مەبەستی کۆنترۆڵ کردنی کێشی لەش و دوورکەوتنەوە لە ماکە خراپەکانی قەڵەوی.
وەک دەزانرێت ڕێگاکانی دابەزاندنی کێشی لەش بە نەشتەرگەری پێویستی بە چەندین هەفتە هەیە بۆ چاکبوونەوە و هەروەها بە دوور نییە لە مەترسییەکانی وەک هەوکردن و خوێنبەربوون لە پاش نەشتەرگەری.
هەروەها دەرمانەکانی ئۆزەمپیک و ویگۆڤی مەترسییان کەمترە بەڵام دەکرێت ببنە هۆی کاریگەرییە لاوەکییەکانی وەک دڵتێکەڵهاتن و لەدەستدانی ئەندامە گرنگەکانی جەستە و پەککەوتنیان.
لەم توێژینەوە نوێیەدا کە لە لایەن سەنتەری هەداسا ئەنجامدراوە لە ڕێگەی دروستکردنی کەشێکی هاوشێوەی نەشتەرگەری بەڵام بە بێ بەکارهێنانی بەنج و چەقۆی بڕین تەنها بە شێوەیەکی دەروونی بڕینی گەدە ئەنجامدەدەن تاوەکو مێشک بڕوابێنێت کە بە ڕاستی نەشتەرگەرییەکە ئەنجامدراوە.
PM:02:12:22/10/2025
ئهم بابهته 72
جار خوێنراوهتهوه