‌چۆن پێش وەختە نەخۆشی زەهایمەر دەستنیشان دەکرێت؟

وێستگە ستایل-

زەهایمەر یەکێکە لە بڵاوترین نەخۆشییەکان کە بەهێواشی کەسەکە توانای یادەوەری کەمدەبێتەوە وە لەپاش چەند ساڵێک نەخۆشییەکە زیاتر تەشەنە دەسەنێت و دەردەکەوێت.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی "کۆمەڵەی زەهایمەر" لە بەریتانیا نزیکەی850 هەزار هاوڵاتی بە نزیکەی توشی نەخۆشی خەڵەفان بوون زۆرینەیان توشبوی زەهایمەرن، بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لەجیهاندا 55 ملیۆن هاوڵاتی توشبووی ئەم نەخۆشییەن.

زاناکان ئاگای دەدەن لەبارەی زیادبوونی ڕێژەی توشبوون بەم نەخۆشییە و پێشبینی دەکەن هەتا 2050 ڕێژەی توشبوون سێجار زیاتر ببێت بەراورد بە ئێستا ئەمەش هەنگاوەکانی زوو پشکنین و زانیاری لەبارەی نەخۆشییەکە زیاتر گرنگ دەکات لەلای هاوڵاتی.

سەبارەت بە نیشانەکانی ئەم نەخۆشییە تەنها لە لەبیرکردن و بیرچونەوەی ناوی کەسەکان و وردەکاری ڕۆژانە نییە بەڵکو نەخۆشییەکە سەرەتا کاریگەری لەسەر یادەوەری کورت مەودا  دەبێت واتە بیری دەچێتەوە چەند خولەکێک لەمەوبەر چی کردووە و یەک پرسیار چەند جارێک دوبارەی دەکاتەوە و ئەو ڕوداوانەی بیر دەچێتەوە کە دواینجار ڕویداوە.

پاش ئەوە نەخۆشییەکە بەجۆرێک پەلدەکێشێت کەسەکە توانای ئامادەکردنی ژەمەکانی خۆی نامێنێت و توانای سەربەخۆی لە کارەکانی ڕۆژانەی لەدەستدەدات.

توێژینەوەکان جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە ئەم گۆڕانکاریانە پەیوەندی هەیە بە شیبونەوەی هێواشی ئەو خانانەی مێشک کە پەیوەندیان  بە توانای فێربوون و یادەوەریەوە هەیە لە ئەنجامی کۆبونەوەی پرۆتینی بێتا ئەمیلۆید لەسەر خانەکان.

ئامادەکردنی چا کارێکی ئاسان و ساددەیە بەڵام توشبوانی زەهایمەر لەکاتی ئامادەکردنی چا یەکێک لە هەنگاوەکانیان بیردەچێت و بیریان ناکەوێتەوە لە هەنگاوی دواتردا دەبێت چی بکەن بەهەمان شێوە بۆ کارەکانی دیکە کە پێشتر ساددە و ئاسان بووە بۆ کەسەکە.

ئەندامانی خێزانەکە تێبینی ئەوە دەکەن کەسە توشبوەکە لەکاتی بەکارهێنانی مۆبایلەکەی دەشڵەژێت یان بیری دەچێتەوە دەرمانەکانی لە کاتی خۆیدا بخوات.


AM:11:18:22/10/2025


ئه‌م بابه‌ته 320 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌