‌هۆكاری زۆر نزگەرەكردنی مناڵی تازە لە دایكبوو چییە؟

وێستگە ستایل-

نزگرە یەكێكە لەو حاڵەتەی كە بە درێژایی تەمەنمان دووچاری بووین‌ و دووچاری دەبین، بۆ چاكبوونەوەشی رەنگە زۆرێكمان چەندین رێگەی جیاجیا بەكاربێنین وەك ڕاگرتنی هەناسەدان و هەناسە وەرگرتن بۆ چەند چركەیەك یاخود خواردنەوەی 7 قووم ئاو كە ئەمەیان وەك نەریتێك باس دەكرێت.

یەكێك لەهۆكارەكانی نزگرە بریتیە لە گرژبوونەوەی پەردەی نێوان ناوسك و دڵ یان ناوپەنچكە، كاتێك ئەم پەردەیە گرژ دەبێیتەوە وادەكات بە شێوەیەكی خێراتر و بەردەوام مرڤ هەناسە بدات و ئەمەش وادەكات ناوچەی glottis لەقوورگدا بەخێرای دابخرێیت و بكرێیتەوە.

ئەم دیاردەیە زیاتر لە نێو كۆرپەی تازە لە دایكبوودا ڕوودەدات بەتایبەت دوای 9 هەفتە لە لەدایكبوونیان بە جۆرێك كە بە ڕێژەی 8-14 جار دووچاری نزگرە دەبن بۆ هەر كاتژمێرێك،  ئەمەش دەكرێت بەردەوام بێت تا تەمەنی كۆرپە كە دەگاتە 24 هەفتە، هەروەها دەركەوتوە ئەو مندالانەی پێش 37 هەفتە لە دایك دەبن لە رۆژێكدا بۆ ماوەی 15 خولەك نزگرە دەیان گرێیت.

یەكێك لە تازەترین توێژینەوەكان كە لەسەر نزگرە لە منداڵی تازە لەدایكبوو دا ئەنجامدراوە و لە مانگی 12 ساڵی رابردوودا بڵاوبووەتەوە ئەوەی دەرخستووە هەركاتێك ئەو پەردەی ناوپەنچكە لە كۆرپەی تازە لەدایكبوودا گرژدەبێتەوە، ئەوا راستەوخۆ سێ شەپۆل لە مێشكیاندا دروست دەبێت كە شەپۆلی سێیەم وەك ئەو شەپۆلە وایە كاتێك مرۆڤ گوێی لە دەنگە دەنگ دەبێت.

توێژەران پێیانوایە كۆرپەكان كاتێك گویێیان لە دەنگی نزگرەی خۆیان دەبێت، راستەوخۆ لەرێگەی هەستەوەرە دەمارەكان كە ناوپەنچك بە مێشكەوە دەبەستنەوە چالاك دەبێت بەمەش كۆرپەلە زیاتر دووچاری نزگرە دەبێت تا كاتی خاو بوونەوەی ئەو پەردەیە، چونكە مێشك ئاماژەكان دەنێرێت بۆ هێوركردنەوەی خێرای ئەو پەردەیە و بەمەش زۆرجار گرژبوونەوەی زیاتر ڕوو دەدات.

لە هەندێك حاڵەتی تایبەت دا بەتایبەت لە كەسانی بەتەمەن دەكرێت نزگرە وەك نەخۆشیەكی درێژخایەنی لێبێیت و كاریگەریی دەروونی دروست بكات لەسەر مرۆڤەكە، لەو حاڵەتەش پێوستی بە چارەسەری تەندروستیی دەبێت و بگرە لە حاڵەتی زۆر دەگمەن نەشتەرگەریش دەبێتە ڕێگە چارەی پێویست بۆ نەهێشتنی نزگەرەكە.


AM:11:08:22/10/2025


ئه‌م بابه‌ته 224 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌