‌توێژینەوەیەک: لەدەستدانی ددان مەترسی مردن زیاددەکات

وێستگە ستایل-

لە نوێترین توێژینەوەدا زانیارییەکی سەرنجڕاکێش ئاشکرابووە، بە جۆرێک کە لەدەستدانی خێرای ددانەکان لە کەسانی بەتەمەندا پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆی هەیە لەگەڵ بەرزبوونەوەی ڕێژەی مردندا.

توێژەران لە زانکۆی سیتشوان لە چین توانیویانە توێژینەوە ئەنجامبدەن لەسەر زیاتر لە 8000 کەسی بەتەمەن و بۆ ماوەی سێ ساڵ و نیو زانیاریان کۆکردۆتەوە.

دەرەنجامی ئەم توێژینەوەیە ئەوەی دەرخستووە کە ڕێژەی مردن لەو کەسە بەتەمەنانەدا بەرزتر بووە کە ددانەکانیان بە شێوەیەکی خێراتر لەدەستداوە بە بەروارد بە هاوتەمەنەکانی خۆیان.

بەدەستهێنانی زانیارییەکی هاوشێوە پێویستی بە توێژینەوە و لێکۆڵینەوەی زیاترە بە مەبەستی ئاشکراکردنی پەیوەندی ڕاستەقینەی نیوان ئەم دوو هۆکارە.


PM:01:25:21/10/2025


ئه‌م بابه‌ته 124 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌