‌نیشانەکانی تەقینی زراو کامانەن ؟

وێستگە ستایل-

هەوکردنی زراو یەکێکە لە حاڵەتە باوەکان و بەزۆری بە دەرمان چارەسەر دەکرێت و پاشان نەشتەرگەری لابردنی زراو ئەنجام دەدرێت، بەڵام لە هەندێک حاڵەتی هەوکردنی زراودا و بە ڕێژەی 2% بۆ 4%، ڕەنگە حاڵەتەکە گەشە بکات و ببێتە هۆی کونبوون لە دیواری زراودا، ئەمەش دەبێتە هۆی بڵاوبوونەوەی بەرد ودەردراو (دومەڵ) لەناو سکدا، کە ئاماژەیە بۆ ڕوودانی ئاڵۆزییە مەترسیدارەکان.

- نیشانەکانی نزیکبوونەوە یان دەستپێکردنی تەقینی زراو بریتین لە:
1- زیادبوونی توندی ئازار لە بەشی سەرەوەی سکی لای ڕاست.
2- بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی پلەی گەرمی جەستە.
3- بەرزبوونەوەی ڕێژەی خڕۆکە سپییەکانی خوێن بۆ 20,000 یان زیاتر.
4- کۆبوونەوەی گاز لە دەوری دیواری زراو لە پشکنینی سۆنەردا.
5- ناڕێکی دیواری زراو لە هەندێک شوێندا لەگەڵ بوونی شلە لە دەوروبەری.
6- ئەستووربوونی پەردەکانی ڕیخۆڵە (mesentery) لە دەوری زراو.
7- ڕوودانی زەردوویی (ئیلتیهابی جگەر) لە هەندێک حاڵەتدا.


PM:05:29:19/10/2025


ئه‌م بابه‌ته 88 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌