‌ڕێگا چارەکانی دەنگنووسان چین؟

وێستگە ستایل-

دەنگنووسان نەخۆشی نیە بەڵکوو نیشانەیە و وشەیەکی گشتگیرە کە مەبەست لێی گۆڕانی دەنگە بەشێوەیەکی نائاسای، لەم باسەدا دکتۆر دیلان عارف پسپۆڕی قورگ و لوت و گوێ باس لە هۆکار و ڕێگا چارەسەرییەکانی ئەم حاڵەتە دەکات.

- هۆکارە سەرەکیەکانی دەنگنووسان چین ؟ 
1- ئەستوربوونی دەنگە ژێکان .
2- شەلەلبوونی دەنگە ژێکان.
3- جگەرە کێشان.
4- خواردنەوەی بەردەوامی خواردنەوە کحولیەکان
5- هەوکردنی لەناکاوی قورگ 
6- هەڵمژینی مادە ژەهراویەکان.

- چۆنێتی چارەسەر کردنی دەنگنووسان:
1- خواردنی هەنگوینی سروشتی. 
2- کەم قسەکردن و ئیسراحەتکردن بە دەنگە ژێکان.
3- خواردنەوەی شیری گەرم.
4- بەکارهێنانی ئەو نوقوڵانەی کە تایبەتن بە قورگ .
5- بەردەوام خواردنەوەی ئاوو شلەمەنیەکان .


PM:07:45:18/10/2025


ئه‌م بابه‌ته 108 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌