‌هۆکار و نیشانەکانی لاوازی دەماری بیستن کامانەن؟

وێستگە ستایل-

لە دەستدانی بیستن بەهۆی لاوازی دەمارە هەستیارەکان جۆرێکە لە لەدەستدانی بیستن وە کاتێک ڕوودەدات کە دەماری بیستن یان خانە هەستیارەکانی گوێی ناوەوە کە بەرپرسن لە گۆڕینی شەپۆلی دەنگی بۆ سیگناڵی دەمار کە دەنێردرێت بۆ مێشک تێکدەچێت، بە سادەیی گوێچکە دەنگ وەردەگرێت، بەڵام مێشک بە ڕوونی سیگناڵەکە وەرناگرێت بەهۆی کەموکوڕییەک لە دەمارەکە.

- هۆکارە باوەکان ئەمانەن:
1- پیربوون: خانە هەستیارەکان لەگەڵ تەمەندا لاواز دەبن، هەروەها باوترین هۆکارە بۆ لەدەستدانی بیستنی هەمیشەیی لە کەسانی پێگەیشتوودا.

2- دەنگی بەرز: بەرکەوتنی بەردەوام یان لەناکاو بە دەنگی بەرز زیان بە خانەکانی گوێچکە دەگەیەنێت.

3- دەرمان: هەندێک لە دژە زیندەییەکان و دەرمانی شێرپەنجە لەوانەیە زیان بە دەماری بیستن بگەیەنن.

4- هەوکردنی ڤایرۆسی یان بەکتریا بۆ نموونە: هەوکردنی پەردەی مێشک، یان ڤایرۆسەکانی وەکو کۆکە، سورێژە، یان ئەنفلۆنزا، کە لەوانەیە کاریگەری لەسەر گوێی ناوەوە هەبێت.

5- خوێن مەین لە گوێی ناوەوە دەبێتە هۆی تێکچوونی لەناکاوی خانەکان کە دەبێتە هۆی لەدەستدانی لەناکاوی بیستن.

6- برینداربوونی سەر یان شکانی ئێسک لەوانەیە ڕاستەوخۆ زیان بە دەماری بیستن بگەیەنێت.

7- نەخۆشی بەرگری ناوەوەی گوێ کە تیایدا سیستەمی بەرگری لەش هێرش دەکاتە سەر خانەکانی ناو گوێی ناوەوە.

- نیشانەکان بە گشتی ئەمانەن:
1- لەدەستدانی بیستن وردە وردە یان لەناکاو.
2- سەختی تێگەیشتن لە قسەکردن بەتایبەت لە ژاوەژاودا.
3- زەنگی گوێ.
4- ناوبەناو سەرگێژخواردن یان لەدەستدانی هاوسەنگی.
5- بیستنی دەنگەکان بەڵام بەشێوەیەکی ناڕوون .

- ئایا زیانەکانی دەماری بیستن دەتوانرێت چارەسەر بکرێت؟
بەداخەوە خانە دەمارییەکان دووبارە دروست نابنەوە، بۆیە زۆرجار زیانەکان هەمیشەیی دەبن، بەڵام چەندین چارەسەری جێگرەوە هەیە وەک:
1- ئامێری بیستن: یارمەتی گەورەکردنی دەنگەکان دەدات.
2- چاندنی گوێچکە: لە حاڵەتەکانی زیانێکی زۆردا.


PM:07:39:18/10/2025


ئه‌م بابه‌ته 120 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌