ئازارشکێنێکی باو ڕێگریدەکات لە شێرپەنجەی منداڵدان
وێستگە ستایل-
نوێترین توێژینەوەی زانستی باس لە سوودێکی نەزانراوی بەکارهێنانی حەبی ئازارشکێنی ئایبۆپرۆفین دەکات کە لە نێو خەڵکیدا بە پرۆفین ناسراوە.
ئەم توێژینەوەیە ئەوە دەخاتەڕوو کە دەکرێت پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆ هەبێت لە نێوان بەکارهێنانی ڕێکوپێکی ئەم حەبە و ڕێگریکردن لە دووچاربوون بە شێرپەنجەی منداڵدانی خانمان، بە جۆرێک بەکارهێنانی نزیکەی 30 دەنک لە مانگێکدا ڕێژەی %25 ئەگەری تووشبوون بەم جۆرەی شێرپەنجە کەمدەکاتەوە.
بیرۆکەی ئەنجامدانی توێژینەوەیەکی هاوشێوە دەگەڕێتەوە بۆ داتاکانی ساڵی 1983 کە ئاماژە بە ڕێگریکردن لە شێرپەنجەی کۆلۆن دەکەن بە هۆکاری بەکارهێنانی هەمان حەبی ئازارشکێن.
جێگەی باسە لە چەند توێژینەوەیەکی دیکەشدا سەلمێنراوە کە بەکارهێنانی ئازارشکێنی پرۆفین دەکرێت ڕۆڵێکی کاریگەری هەبێت لە کەمکردنەوەی مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجەکانی سییەکان، مەمک، ریخۆلە و پرۆستات.
PM:06:58:18/10/2025
ئهم بابهته 140
جار خوێنراوهتهوه