‌بەکارهێنانی مۆبایلە زیرەکەکان دەبێتە هۆی تێکچوونی شێوەی جەستە

وێستگە ستایل-

بەکارهێنانی مۆبایلە زیرەکەکان بۆ ماوەیەکی زۆر دەتوانێت ببێتە هۆی حاڵەتێکی ماسولکەیی کە بە "Text neck syndrome" ناسراوە.

کاتێک سەر بە گۆشەی 45° بۆ پێشەوە دەبەیت بۆ سەیرکردنی مۆبایل، بڕبڕەی پشتی مل تا 22-27 کیلۆگرام هێزی دەخرێتە سەر ئەمەش فشارێکی زۆر لەسەر ماسولکەکانی مل، ڕیشاڵەکان و دیسکەکانی نێوان کڕکڕاگەکان زیاد دەکات.

بە تێپەڕبوونی کات ئەم دۆخە دەبێتە هۆی ماندوێتی ماسولکەکان و هەوکردن و گۆڕانکاری زوو تێکچوونی بڕبڕەی پشت.

هەربۆیە پێویستە خەڵکی هۆشیاربن سەبارەت بەم حاڵەتە و بەدووربن لە بەکارهێنانی مۆبایلە زیرەکەکان بۆ ماوەیەکی درێژ. 


PM:04:02:16/10/2025


ئه‌م بابه‌ته 68 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌