نیشانەیەکی پێست ئاماژەیە بۆ نەخۆشی شەکرە
وێستگە ستایل-
ژمارەیەک لە پزیشکان هۆشداری دەدەن لە دەرکەوتنی حاڵەتێکی پێست کە دەکرێت نیشانەیەکی سەرەتایی بێت بۆ زۆری ڕێژەی شەکر لە ژەمەکاندا و دواجار مەترسی دووچاربوون بە نەخۆشی شەکرەی جۆری دووهەم.
بە گوێرەی داتاکانی دامەزراوەی "National Diabetes Statistics" دەرکەوتووە کە بە نزیکەی 38.4 ملیۆن ئەمریکی لە هەموو تەمەنەکان تووشبووی نەخۆشی شەکرەن، هەروەها %90 بۆ %95 ی ئەو کەسانە دەستنیشانکراوی شەکرەی جۆری دووهەمن، سەرەڕای ئەوەش نزیکەی 8.7 ملیۆن کەسی دیکە شەکرەیان هەیە بەڵام پێیان نەزانیوە.
جێگەی باسە نەخۆشی شەکرەی جۆری دووهەم کاتێک پەیدادەبێت کە جەستە نەتوانێت هۆرمۆنی ئەنسۆلین بە شێوەیەکی گونجاو بەکاربهێنێت، ئەمەش وا دەکات کە ڕێژەی شەکر لە خوێندا بەرزببێتەوە.
پسپۆڕان باس لە دەرکەوتنی یەکێک لە نیشانە سەرەتاییەکانی ئەم نەخۆشییە دەکەن لە خەڵكیدا کە دەکرێت ئاماژەیەک بێت بۆ تووشبوون بە شەکرە، ئەویش دەرکەوتنی پەڵەی تۆخ و ئەستووربوونی پێستە لە ناوچەکانی پشتەوەی مل، ژێر باڵ، ژێر مەمک و پەناڕان کە ناوە زانستییەکەی "acanthosis nigricans"ە.
PM:03:08:16/10/2025
ئهم بابهته 84
جار خوێنراوهتهوه